2 تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تى دزیكردن ده‌ستگیركران
له سنوورى قه‌زای چەمچەماڵ دزییان كردبوو
K24 - هەولێر:
2 تۆمه‌تبار كه له سنوورى قه‌زای چەمچەماڵ به تۆمه‌تی دزیكردن، لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیسى نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیرکران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند، دوای ئەوەی ھاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە دزی لێکراوە، پاش وه‌رگرتنى بڕیارى دادوه‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تباران ده‌ستیپێكرد و توانرا 2 تۆمەتبار لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیسى نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیر بکرێن و لەبەردەم دادوەردا دانیان نا بەتاوانەکەیاندا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: " ئێستا ھەردوو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (ھ، ح، م) و (م، خ، ع) به‌بڕیارى دادوه‌ر و به‌پێى مادده‌ى 444 له یاساى سزادانى عێراقى راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".
هـ. هـ