دكتۆرێك دایكی خۆی به په‌ت هه‌ڵواسی تا گیانی له ده‌ستدا
ویستی باوكیشی بكوژێ، هاوسێكانی رێگریان لێ‌كرد
پۆلیسی میسر رایگه‌یاند، له تاوانێكی جه‌رگ بڕدا، له پارێزگای محله، رۆژئاوای باشوری میسر، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی پزیشكێك دایكی خۆی هه‌ڵواسی تا گیانی له‌ده‌ست دا،
دایكی ته‌مه‌نی 59 ساڵ بووه، كوڕه دكتۆره‌كه‌ش (م، ب) 39 ساڵ بووه، بكوژه‌كه نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌بووه و توانای قسه‌كردنی دروستی نه‌بووه، به‌رده‌وامیش هه‌وڵی ئه‌شكه‌نجه‌دانی دایكی داوه.
له‌هه‌مان كات به‌چه‌قۆ هه‌وڵی كوشتنی باوكیشی داوه، به‌ڵام له دوا هه‌ناسه‌كانی كۆتاییدا، جیرانه‌كانی فریایی كه‌وتوون و رزگاریانكردهوه.