له كۆنگره‌یه‌كی هیندۆسه‌كان داوا ده‌كرێت موسڵمانان كۆمه‌ڵكوژی بكرێن
"ئه‌گه‌ر ئاماده‌بین بۆ كوشتنی ملیۆنێك له موسڵمانان، سه‌رده‌كه‌وین"
رۆژنامه‌ی نیۆرك تامیز راگه‌یاند، سه‌ره‌رای بڵاوبوونه‌ی به شێوه‌یه‌كی فراوانی گرته ڤیدیۆیه‌كی كۆنگره‌ی هیندۆسه تووندره‌وه‌كان، كه داوا ده‌كات موسڵمانه‌كان كۆمه‌ڵكوژی بكه‌ن، تاكو ئێستا سه‌رۆك وه‌زیران نارتیدرا مودی بێده‌نگی هه‌ڵبژاردوه و هیچ كۆمێنتێكی نه‌بووه.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، سه‌دان له چالاكوان و رهبانهكانی هیندۆسه تووند ره‌وه‌كان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دا، له سهرهتاكاتی دیسه‌مبه‌ر، كانوونی دووه‌مدا، گوتیان ئه‌وان هیند ده‌كه‌نه كۆمارێكی عیلمانی ده‌ستووری، به‌نه‌ته‌وه هندۆسی ئه‌گه‌ر ئه‌و داواكاریه به‌ندكردنیشی بهدواوهبێــت.
بۆجا شكون باندی سه‌رۆكی گروپی (هند و ماهاسابها)، گروپێكی نه‌ته‌وه‌یی هیندۆسی توندڕه‌ون، تایبه‌ت به موسڵمانانی وڵاته‌كه‌ی گوتی، ئه‌گه‌ر 100 كه‌س له ئێمه ئاماده‌بین بۆ كوشتنی ملیۆنێك له موسڵمانان، سه‌رده‌كه‌وین و هیند ده‌كه‌ینه ده‌وڵه‌تێكی عیلمانی، ئاماده‌بن بۆ جه‌نگ و رۆیشتن بۆ به‌ندیخانه.
رۆژنامه‌كه وتیشی كۆنگره‌كه له شاری هاریدواری هیندۆسی پیرۆز به‌سترا، سێ رۆژی خایاند بوو، حكوومه‌ت هیچ لێدوانێكی نه‌داوه و پۆلیسیش له ویلایه‌تی ئۆرتیشناڵ رایگه‌یاند، كه لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه ده‌كات، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كه‌سێك ده‌ستگیر نه‌كراوه.