كریستیانۆ ریكۆردێكی سهدهی 21ـی به ناوی خۆیهوه نووسییهوه
کریستیانۆ رۆناڵدۆ خاوەنی ریکۆردێکی دیکەی سەدەی 21ـه و پێشەنگی ئەو یاریزانانەی گرتووە کە لەم سەدەیە زۆرترین یارییان لەگەڵ یانەکان و هەڵبژاردەکەیان کردووە، کریس لە سەدەی 21 لەگەڵ پۆرتوگال و یانەکانی بەشداری 1066 یاریی کردووە.
ئەستێرە و ئەفسانەی تۆپی پێی پۆرتوگال و یانەی مانچێستەر یونایتد خاوەنی دەیان ریکۆردی مێژوویی، جارێکی دیکە مێژوو تۆمار دەکات و ریکۆردێکی نوێ بە ناوی خۆیەوە دەنووسێتەوە، ململانێکانیش لەسەر ئەم ریکۆردە بەردەوام دەبن.
دۆن رۆناڵدۆ لە سەدەی 21 تا ئێستا زۆرترین یاریی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی و یانە جیاوازەکانەوە کردووە و زیاتر لە هەزار یاریی بە درێسی پۆرتوگال و یانەکانەوە کردووە.
کریستیانۆ لە سەدەی 21 تا ئێستا 1066 یاریی بە درێسی هەڵبژاردەکەی و یانەکان کردووە و پێش لیۆنێل مێسی رکابەری مێژوویی کەوتووەتەوە.
لە دوای کریس لیۆنێل مێسی تا ئێستا لە سەدەی 21 توانیویەتی بەشداری لە 952 یاریی هەڵبژاردەکەی و یانەکانی بکات کە بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمانن، بەڵام بەهۆی بچووکتری تەمەنی بەراورد بە کریستیانۆ پێشبینی دەکرێت لیۆ بتوانێت لە ژمارەکەی کریس نزیک ببێتەوە.
لە دوای ئەوانیش جیانلویجی بوفۆنی ئەستێرەی پێشووی ئیتاڵیا و یوڤێنتۆس دەبینرێت و ئەم گۆڵپارێزە لە سەدەی 21 بەشداری لە 903 یاریی کردووە.
سێرخیۆ رامۆسیش لە ریزبەندی ئەو یاریزانانەیە لەم سەدەیە زۆرترین یاریی کردووە و لەگەڵ ئیسپانیا و ریال مەدرید و سانجێرمان بەشداری لە 897 یاریی کردووە و لەپێش پێپێ رێنای هاونیشتمانی دەبیرێت کە بەشداری 888 یاریی کردووە، بەڵا، رێنا بە جیاوازی تەنیا پێنج یاریی پێش ئیکەر کاسیاسی هاونیشتمانی کەوتووە و لەدوای ئەوانیش دانی ئالڤێس دەبینرێت کە لە سەدەی 21 بەشداری لە 848 یاریی کردووە.
فرانک لامپارد و جەیمس میلنەریش لە ریزبەندی پێشەوەی ئەو یاریزانان لەم سەدەیە زۆرترین یارییان کردووە، لامپارد بە 843 یاریی و میلنەریش بە 841 یاریی بەشداری لەم ئامارە دەکەن.