محمد سه‌ڵاح یاریزانی لیڤه‌رپوول شه‌ش ئۆتۆمبێلی هه‌یه
به‌های ئۆتۆمبێله‌كانی 750 هه‌زار جونه‌یهی ئه‌سته‌ر لینیه
یاریزانی میسریی و یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی محمد سه‌ڵاح، شه‌ش ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها و تایبه‌تی هه‌یه، كه به‌های كۆی ئۆتۆمبێله‌كانی 750 هه‌زار جونه‌یهیی ئه‌سته‌رلینیه.
رۆژنامه‌ی زه سه‌نی به‌ریتانی رایگه‌یاند، ئۆتۆمبێلی بینتلی كونتنینتال جی تی، نوێترین جۆری ئۆتۆمبێلی سه‌ڵاحه، دووه‌م جۆری یانه كه یاریزانه‌كانی پرێمه‌ر لیگ، خولی ئینگلیزی هه‌یانه، پاش رانجرۆڤه‌ر سپۆرت.
به‌های ئه‌و جۆره‌یان 160 هه‌زار جونه‌یهی ئه‌سته‌ر لینیه، به نه‌خشه‌سازی ناوازه‌ی ناوه‌وه‌ی به‌ناوبانگه، كه پێسته‌یه و كورسیه‌كانی فراوانن، خێرایه‌كه‌شی 210 میله له كات ژمێرێك.

جۆرێكی دیكه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی لامپۆر گینی ئه‌ڤینتادوره، كه هه‌مان ئۆتۆمبێل یاریزانی یانه‌ی ئه‌رسناڵ پێر ئۆبامیانگ هه‌یه‌تی، خێرایه‌كه‌ی 218 میله له كاتژمێرێكدا و له گروپه‌كه‌یدا خێراترین ئۆتۆمبێلیه‌تی.
جۆره‌كانی دیكه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی مارسدیدس و ئۆدین، محه‌مد سه‌ڵاح یاریزانێكی میسریه و هێرشبه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزیه، به یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێیی جیهان ده‌ژمێردرێـت.