به‌ ڤیدیۆ.. ئێران به‌ "په‌یامبه‌ری مه‌زن" هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئیسرائیل ده‌كات

بۆ یه‌كه‌مجار مووشه‌کە درۆنییه‌كانی نمایش ده‌كات

مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی
مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی

K24 - هەولێر: 

ئێران ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش دەکاتە بنکەیەکی ئەتۆمی لە شاری دیۆمنا لە ئیسرائیل.

میدیای سەربازی ئێران لە تویتەر گرتە ڤیدیۆی هێرشێکی ئاسمانی سوپای ئێرانی بڵاوکردەوە کە تیایدا بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەیەکی ئەتۆمی لە ئیسرائیل خاپوور دەکەن.

ناونیشانی ڤیدیۆکە بە زمانی هیبرۆ نووسراوە "هێرشکردنە سەر ناوەندی ئیسرائیل بۆ گەشەپێدانی چەکی کۆمەڵکوژ وەک بەشێک لە راهێنانێکی هاوبەشی (پەیامبەری مەزن-17)".

بڕیارەکەی ئێران بۆ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستی مەودا درێژ و ئاشکراکردنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نوێ، هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەخاتە ئاستێکی بەرزتر.

H.H