سوپای عێراق لەناو بەغدا جێگیر دەکرێت

گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی بەغدا دروستبوو

دیمەنێکی ئەمڕۆی خۆپیشاندانەکانی بەغدا
دیمەنێکی ئەمڕۆی خۆپیشاندانەکانی بەغدا

K24 – هەولێر

لە خۆپیشاندانی لایەنگرانی حەشدی شەعبی و لایەنە ناڕازییەکان دژی ئەنجامی هەڵبژاردن لە بەغدا، گرژی و ئاڵۆزی کەوتە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان دەکشێندرێتەوە و سوپا لە شوێنەکەیان جێگیر دەکرێت.

شڤان جەباری، پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند: "کەمێک پێش ئێستا لەبەردەم دەگای سەرەکی ناوچەی سەوز گرژی کەوتە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو، خۆپیشاندەران دەڵێن بریندارمان هەیە، دوای گرژییەکانیش بڕیاردرا پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان لەو شوێنە بکشێنەوە و سوپای عێراق جێگەی ئەوان بگرێتەوە".

گوتیشی: "تێستا ئەو کۆبوونەوەیە ئەنجام نەدراوە کە بڕیاربوو لە دادگای باڵای فیدراڵی بکرێت، پێدەچێت بەهۆی فشارەکانەوە ئەو دانیشتنە نەکرێت".

پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەشدا: "بەهۆی خۆپیشاندان و گرژییەکان زۆربەی شەقامەکانی بەغدا قەرەباڵغن و ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی خەڵک دروستبووە".

خۆپیشاندانی لایەنگرانی حەشد و چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لەکاتێکدایە بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختە پەسند بکات.

 

Fly Erbil Advertisment