دادگای فیدراڵی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن یەکلایی دەکاتەوە

کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی عێراق دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی عێراق - 27/12/2021 - بەغدا
کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی عێراق - 27/12/2021 - بەغدا

K24 – هەولێر

کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەستیپێکرد.

پەیامنێری کوردستان24 شڤان جەباری رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی فیدراڵی لەبارەی یەکلایکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەستی پێکرد.

دادگای فیدراڵی عێراق بۆ تاوتوێکردنی تانەکانی هادی عامری لە کۆبوونەوەدایە، کە داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی کردووە، زانیاری ئەوە دزەیی کردووە کە تانەکان رەتدەکرێنەوە و ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند دەکرێت، ئەم هەواڵە شەقامی شیعەی عێراقی توڕە کرد، کە بەشێکیان دان بە ئەنجامی هەڵبژاردندا نانێن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان: "شەوی رابردوو لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە نزیکەی 300 ئۆتۆمبێلی پڕ ئەندام و لایەنگریان هێناوەتە دەروازەکانی بەغدا و دەیانەوێت بیان هێنە ناو بەغدا، هاوکات لەناو بەغداش شەقامەکانیان شڵەژاندووە و چەند رێگایەکی سەرەکی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان داخراون".

ئاماژەی بەوەشکرد: "لایەنگرانی حەشد و چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە لە بەردەم ناوچەی سەوز کۆبوونەتەوە و دەیانەوێت فشاری زیاتر بخەنە سەر دادگای فیدراڵی، بۆ ئەوەی هەم ئەنجامەکان پەسەند نەکات و هەمیش تانەکانی هادی عامری رەتنەکاتەوە".

ئێستاش پشتێنەی ئەمنی لە دەوری باڵەخانەی دادگای باڵای فیدراڵی دروستکراوە. چەند ئۆتۆمبێلێکی سەربازی کە نازانرێ سەر بە چ لایەنێکن لە هەندێک ناوچەی بەغدا جێگیر کراون.

کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی عێراق - 27/12/2021 - بەغدا
کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی عێراق - 27/12/2021 - بەغدا

 

Fly Erbil Advertisment