دادگای فیدراڵی تانەکانی دژی ئەنجامی هەڵبژاردن رەتکردەوە
لایەنەکان لە ماوەی سێ رۆژدا دەتوانن تانە لە بڕیارەکە بدەن

K24 – هەولێر
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا دادگای فیدراڵی عێراق، تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی رەتکردەوە و لایەنەکان دەتوانن لە ماوەی سێ رۆژدا تانە لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی دادوەری کۆمسیۆن بدەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 27/12/2021، دادگای باڵای عێراق بۆ تاوتوێکردنی تانەکان دژی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق کۆبووەوە و سەرجەم تانەکانی دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رەتکردەوە.
دادگای باڵای عێراق رایگەیاند، لایه‌نه‌كان ده‌توانن له سێ رۆژدا له راگه‌یاندنی فه‌رمی تانه له بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه بده‌ن، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌تی هه‌یه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی كه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن دروست ده‌بن، به گوێره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌نجامه‌كان به رێژه‌ی %5 هاوتا نه‌بوون، ئه‌وا ده‌نگه‌كان به ده‌ست هه‌ژمار ده‌كرێنه‌وه.