هاوپه‌یمانی عه‌زم بۆ دیاریكردنی كاندیدێك بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆده‌بنه‌وه
"بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له قۆناغی ئێستایدا بۆ باشتر بگوازنه‌وه"
K24- هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌زم رایده‌گه‌یه‌نن، له چه‌ند رۆژی داهاتوو بۆ دیاریكردنی كاندیدێك (كه له‌سه‌ری رێكه‌وتوون) بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كۆده‌بنه‌وه.
میدیا عێراقییه‌كان رایانگه‌یاند، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی عه‌زم بۆ دیاریكردنی خوێنی تازه‌ی سیاسییه، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له قۆناغی ئێستایدا بۆ باشتر بگوازنه‌وه، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه یاسایی و ئیدارییه‌كان.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كرد، هاوپه‌یمانی عه‌زم به ئاڕاسته‌ی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی هه‌ڵبژاردن كار ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی داهاتووی عێراق بكات.
هاوپه‌یمانی عه‌زم خاوه‌نی 17 كورسی په‌رله‌مانیین، خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له ئێستادا به یه‌كێك له ركابه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دووم (كه خاوه‌نی 37 كورسیین و به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبووسی) ده‌كه‌ن، كه دوو هاوپه‌یمانی سوونننهی عێراقین.