به‌شیر حه‌داد: هیوادارم نوێنەرانی كورد یەکڕیزی خۆیان له بەغدا بپارێزن

"نوێنەرانی كورد بەیەکەوە کار بکەن بۆ بەدیهێنانی مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان"

د.بەشیر خەلیل حەداد
د.بەشیر خەلیل حەداد

K24 – هه‌ولێر:

به‌شیر حه‌داد به‌بۆنه‌ی په‌سندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی له‌ لایه‌ن دادگای باڵای ئیتیحادییه‌وه‌، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، نوێنەرانی كورد بەیەکەوە کار بکەن بۆ بەدیهێنانی مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان.

د.بەشیر خەلیل حەداد جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند، بەبۆنەی پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردەکانی رۆژی 10ـی تشرینی یەکەمی 2021، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن دادگاى فیدڕاڵییەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی لایەنە سیاسیی و هاووڵاتیانی عێراق بەگشتی و هەرێمی کوردستان و بەربژێرە سەرکەوتووەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی، دەکەم.

د. به‌شیر حه‌داد راشیگه‌یاند، هیوادارم هەموو لایەنەکان  و نوێنەرانی كوردستان بتوانن بە گیانێکی نیشتمانپەروەرانەوە یەکڕیزی خۆیان له بەغدا بپارێزن.

حه‌داد گوتیشی: " نوێنەرانی كورد بەیەکەوە کار بکەن بۆ بەدیهێنانی مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان و پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی تاوەکو ئێستا بە هەوڵ و تێکۆشانی خەڵکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەرى کوردستان بەدەستهاتوون.