هه‌ولێر.. ئامادەکاری بۆ ته‌رخانكردنی نەخۆشخانەیەکی سووتان دەکرێت
"تیمی ته‌ندروستی سه‌ردانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كرد"

K24 – هه‌ولێر:
له هه‌ولێر ئاماده‌كاری بۆ رێكخستنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به حاڵه‌ته‌كانی سووتان ده‌كرێت.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگه‌یاند، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لەگەڵ بەشە پەیوەندیدارەکان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیماراتی كرد، كه به‌نیازن بۆ چاره‌سه‌ركردنی حاڵه‌ته‌كانی سووتان ئاماده‌ی بكه‌ن.
راگه‌یاندنی ته‌ندروستی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، پێشتر نه‌خۆشخانه‌ی ئیماراتی بۆ چاره‌سه‌ری حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا به‌كار ده‌هات، دووباره رێكده‌خرێته‌وه، بۆ حاڵه‌ته‌كانی سووتان به‌كار ده‌هێندرێت.
