زانیاری نوێ له‌سه‌ر فیرعه‌ون ئاشكرا بوو
35 ساڵ ژیاوه و باڵای 169 سانتیمەتر درێژ بوو
وێنه‌گری كۆمپیوته‌ری ته‌كنیكی سی تی زانیاری نوێی له باره‌ی ته‌رمی مۆمیاكراوی پادشای فیرعه‌ون، ئامن حوتێبی یه‌كه‌م ئاشكرا كرد، سه‌حه‌ر سه‌لیم پسپۆڕی تیشكی له زانكۆی پزیشكی چاو، له قاهیره، رایگه‌یاند"وا دەردەکەوێت کە ئامن حوتێپ تەمەنی 35 ساڵ بوو کاتێک مرد" باڵای نزیکەی 169 سانتیمەتر درێژ بوو و ددانی باشی هەبوو، 30 قه‌ڵغان یان هێمای پارێزی چاو و زار و پشتێنەیەکی بێوێنەی ئاڵتونی لەبەر بوو کە بە قاپێکی زێڕەوە بەسترابوو.
ئامن حوتێبی یه‌كه‌م، دووه‌م پادشابوو له خانه‌واده‌ی پاشاكانی 18 هه‌م، پاش مردنی باوكی هاتۆته سه‌ر ته‌ختی پادشایه‌تی، له نێوان ساڵانی 1505 تا 1525 ی پێش میلاد بۆماوه‌ی 21 ساڵ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی وڵاته‌كه‌ی میسری كۆنیكردهوه.
sh.o
سه‌رچاوه - ئه‌لجه‌زیره.