درۆنی پوما چییه کە ئەمه‌ریکا ده‌یداته پێشمه‌رگه؟
بڕیاره 5 دانه بۆ هێزی پێشمه‌رگه دابین بكات
K24 - هه‌ولێر:
درۆنی ئێیرۆ ڤایرۆنمێنت ئار كیو 20 پوما فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆکەوانی قه‌باره مامناوه‌نده کە بە باتری کار دەکات و بەدەست هه‌ڵده‌فڕێنرێت، لەلایەن کۆمپانیای ئێیرۆڤایرۆنمێنت دروست کراوە.
کاری سەرەکی ئەم دڕۆنە چاودێریکردن و کۆکردنەوەی هەواڵگرییە لە رێگای بەکارهێنانی کامێرایەک کە بە تیشکی کارەبایی و تیشکی ژێر سوور یاخود ئینفرارێد كامێرا کار دەکات.
درۆنەکە لە دوری 15 کیلۆ مەترەوە کۆنترۆڵ دەکرێت و خێراییەکەی دەگاتە 83 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
لە ساڵی 2007 بۆ یەکەمین جار ئەم درۆنە تێست کراوە و تاکو ئێستا زیاتر لە هه‌زار دانه‌ی لێ دروستکراوە. هێزەکانی ئەمه‌ریکا ئەم جۆرە درۆنە بەکار دێنن و متمانەیەکی زۆریان پێیەتی.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كۆمپانیاكه له باره‌ی فڕۆكه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و فڕۆكه‌یه ته‌نیا دراوه‌ته 10 وڵات و سه‌رجه‌میان هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكان، له‌مه‌ودوا ده‌درێته هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش.
به گوێره‌ی بودجه‌ی به‌رگری 2022ی ئه‌مه‌ریكا، 5 دانه له‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دابین ده‌كرێت و له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانیشیان، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه راهێنانی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه ده‌كرێت.