هۆكاری گرژی نێوان رووسیا و ئه‌وروپاییه‌كان له‌سه‌ر غاز ئاشكرا ده‌كرێت
ئه‌مساڵ ناكۆكییه‌كان تایبه‌ت بوون به هێڵی غازگوێزهرهوهی "یامال"
K24 – هه‌ولێر:
له ده‌ستپێكی زستانی ئه‌مساڵه‌وه، ناكۆكییه‌كانی نێوان رووسیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا له باره‌ی غازه‌وه سه‌ریان هه‌ڵدایه‌وه.
ئه‌مساڵ ناكۆكییه‌كان تایبه‌ت بوون به هێڵی غازگوێزهرهوهی "یامال" كه به سنووری پۆڵه‌ندا و بێلاڕووسدا تێده‌په‌ڕێت.
ئه‌و كێشه‌یه به‌شێكه له كێشه گه‌وره‌كه، كه په‌یوه‌سته به به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كان و فشاره سیاسییه‌كانه‌وه و ئه‌مه‌ش كرۆكی كێشه‌ی نێوان خۆرئاواییه‌كان و رووسه‌كانه.
هێڵی غازگوێزهرهوهی "یامال" له 1994 راكێشراوه و له شاری "تورزوك" له ناوه‌ڕاستی رووسیا به ئه‌ڵمانیاوه ده‌به‌ستێته‌وه و درێژییه‌كه‌ی 2 هه‌زار كیلۆمه‌تره.
ساڵانه له‌و رێگه‌یه‌وه نزیكه‌ی 30 ملیار مه‌تر سێ‌جار غازی رووسیا ره‌وانه‌ی ئه‌وروپا ده‌كرێت.
له 21ی ئه‌م مانگه‌دا، ناردنی غاز له رێگه‌ی ئه‌و هێڵه‌وه راگیرا.
ئێستا به ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌دا، كۆمپانیای غاسكید غاز له سنووری ئه‌ڵمانیاوه ره‌وانه‌ی پۆڵه‌ندا ده‌كات.
له واقیعدا، كۆمپانیا پۆڵه‌ندییه‌كان غازی رووسیا له ده‌ستی رووسه‌كان ناكڕن، ده‌چن له ده‌ستی ئه‌ڵمانه‌كان ده‌یكڕن و ئه‌گه‌ر چیدیكه له رێگه‌ی یاماله‌وه غاز نه‌گات، ده‌بێت ئه‌ڵمان و پۆڵه‌ندییه‌كان بیر له سه‌رچاوه‌ی دیكه بكه‌نه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا غازی رووسیا له رێگه‌ی هێڵه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خۆیه‌وه كه "نۆرد ستریم1" و "توركستریم"ـه، غاز ره‌وانه‌ی ئه‌وروپا ده‌كات.
هه‌موو ئه‌وه‌ی رووده‌دات، هۆكاره‌كه‌ی بۆ بوونی مه‌ترسی خۆرئاواییه‌كان له هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌گه‌ڕێـته‌وه.
له ئه‌ڵمانیا حكومه‌تی به‌رلین هه‌ڕه‌شه ده‌كات، هێڵی نۆرد ستریم 2ش داده‌خات.
پۆڵه‌ندا و ئۆكرانیا، رووسیا و غازپرۆمی رووسی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه له پێناو فشار خستنه سه‌ر خۆرئاوا غاز وه‌ك كارتێك به‌كارده‌هێنن.
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، ره‌تیكرده‌وه وڵاته‌كه‌ی كارتی غاز له دژی خۆرئاواییه‌كان به‌كار بهێنێت و گوتی: ئه‌وان خواستیان له‌سه‌ر غاز نه‌بووه، تا ره‌وانه‌ی بكه‌ین.
غاز پرۆمی رووسی رایگه‌یاندووه، ئێمه هیچ كاتێك بڕی غازمان له بازاڕی ئه‌وروپا كه‌م نه‌كردووه‌ته‌وه.
رووسیا ره‌خنه‌ی له ئه‌ڵمانیا گرت و ده‌ڵێت: به‌رلین له یه‌ده‌گی غازی خۆی به‌شی پۆڵه‌ندا ده‌دات.
به‌رلین ره‌تیكردووه‌ته‌وه ده‌ستوه‌ردانی له‌و بابه‌ته كردبێت و وه‌زاره‌تی وه‌زه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، ئه‌وه حكومه‌ت نییه بڕیار له‌سه‌ر ناردنی غاز ده‌دات، به‌ڵكو بازار و بازرگانه‌كانن.
ییری زاكمان، شاره‌زای وزه له برۆگلی هزی برۆكسل رایگه‌یاند، غاز پرۆم پێی باشه ئه‌و هێڵانه به‌كاربهێنێت كه زۆرترین داهاتیان هه‌یه له بری ئه‌و هێڵانه‌ی كه خۆی به ته‌واوی كۆنترۆڵی نه‌كردوون.
وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: ئێمه له رووی پێداویستیی و یه‌ده‌گه‌وه به‌شی خۆمان یه‌ده‌گمان خستووه.
كریستۆڤ بۆنیری ، سه‌رۆكی هاوبه‌ندی ئابووری بۆ وزه له به‌رلین رای وایه: ئه‌و یه‌ده‌گه‌ی ئه‌ڵمانه‌كان ده‌یڵێن، زۆر نییه. به‌م زووانه ئه‌مباره‌كان خاڵی ده‌بن، چونكه خۆیان ته‌نیا %53یان غازیان تێدایه.
جۆرج زاكمان، هۆشداری دا، ئه‌گه‌ر رێزی گرێبه‌سته‌كان بگیرێت لانیكه‌م تا كۆتایی ئازار هیچ كێشه‌یه‌ك روونادات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاسته‌نگانه نرخی غاز حه‌وت هێنده‌ی ئه‌و نرخه‌یه، كه سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ هه‌یبووه.
هه‌ڵكشانی نرخی غاز بۆ حه‌وت هێنده هۆكاره‌كه‌ی بۆ گه‌شانه‌وه‌ی ئابووری دوای كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌وروپاییه‌كان له سه‌دا 40ی ئه‌و غازه‌ی به‌كاری ده‌هێنن له رووسیای ده‌كڕن.
ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له مانگی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری رابردوودا داوای له رووسه‌كان كرد، ئه‌مساڵ غاز له‌سه‌ر ئه‌وروپاییه‌كان نه‌گرنه‌وه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس