سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو واشنتن و مۆسكۆ كۆده‌بنه‌وه
"ئه‌مه‌ریكا زۆر به ئارامییه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌ستكردن به گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌كات"
K24 – هەولێر:
كۆشكی سپی رایده‌گه‌یه‌نێت، واشنتن و مۆسكۆ له 10ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022 له‌باره‌ی دۆسییه‌ی چه‌كی ناووكی رووسیا و قه‌یرانی ئۆكرانیا كۆده‌بنه‌وه.
گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زۆر به ئارامییه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌ستكردن به گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌كات.
ئه‌و گوته‌بێژه روونیكرده‌وه، دوای كۆبوونه‌وه‌ی 10ـی كانوونی دووه‌می ساڵی داهاتوو، له 12ـی هه‌مان مانگیش دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات و په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌و گوته‌بێژه گوتی:"له (13)ـی كانوونی دووه‌م، سێیه‌م كۆبوونه‌وه له نێوان رووسیا و رێكخراوی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌وروپا به‌ڕێوه ده‌چێت.
گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كاتێك بۆ گفتوگۆكردن داده‌نیشین، پێویسته رووسه‌كان ترس و نیگه‌رانییه‌كانیان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆدا باس بكه‌ن، ئه‌مه‌ریكاش ترس و نیگه‌رانییه‌كانی باس ده‌كات، به‌تایبه‌ت چالاكییه ناووكییه‌كانی رووسیا.
ئه‌و گوته‌بێژه باسی له‌وه‌شكرد، له كۆبوونه‌وه‌ی 10ـی كانوونی دووه‌می ساڵی داهاتووی نێوانی رووسیا و ئه‌مه‌ریكا، له چوارچێوه‌ی گفتوگۆكانی ستراتیژی و ئه‌منی نێوانی هه‌ردوو وڵاته، كه جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا پێشتر له لووتكه‌ی ژنێڤ له حوزه‌یرانی رابردوو رایانگه‌یاندبوو.
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكا نه‌یویست ناوه‌كه‌ی له میدیا رابگه‌یه‌ندرێت له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌و گفتوگۆیه ئه‌منی و ستراتیژیانه‌ی نێوانی مۆسكۆ و واشنتن، بۆ ده‌ستكردنه‌وه به گفتوگۆی په‌یماننامه‌كانی سنوورداركردنی چه‌كی ناووكیه، كه له دوای جه‌نگی سارد ئیمزا كراوه.
ئه‌و گوته‌بێژه گوتیشی:"جیا له‌وه‌ش باس له كێشه‌كانی سه‌ر سنووری نێوان ئۆكرانیا و رووسیا تایبه‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌زاران سه‌رباز ده‌كرێت".