گه‌وره‌ترین فێڵباز له مێژووی مرۆڤایه‌تی
كۆشكی سپی و هێزه ئاسمانی و دهرییایهكانی ئه‌مه‌ریكای هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند
K24-هه‌ولێر
كلیڤۆرد ویمان، ئه‌و پیاوه ئه‌مه‌ریكیه فریوده‌ره بوو، له رێگای هاوڕێیه‌تی كردنه‌وه، به تهڵهكبازی تا به‌رزترین پێگه‌ی به‌رپرسیارێتی ئه‌مه‌ریكا رۆشیت، ساڵی 1890 له ناوچه‌ی بروكلین، له ویلایه‌تی نیۆركی ئه‌مه‌ریكا له دایكبووه، به‌هۆی ده‌ستكورتی خێزانیان نه‌یتوانی بچێته زانكۆ و پزیشكی بخوێنێ.
كۆمه‌ڵێك كاری گۆڕی تا به فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌كانی توانی له‌گه‌ڵ به‌رزترین پێگه‌ی به‌رپرسیاری په‌یوه‌ندی ببه‌ستێ، ساڵی 1910 یه‌كه‌م ده‌سپێكی فێڵ و فریوهكانی بوو، كاتێك له ئه‌مریكا وه‌ك باڵوێزی وڵاته‌كه‌ی له مه‌غریب خۆی ناساند.
له شوێنه فه‌رمیه‌كان رێزێكی بێ پایانی لێده گیرا، بۆ به‌دبه‌ختی رۆژنامه‌نووسان په‌رده‌یان له رودا هه‌ڵماڵی و به‌ندكرا، ساڵی 1915 خۆی به ئه‌فسه‌ری پاشكۆی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له سه‌فاره‌تی سربیا ناساند.
ئه‌مجاره‌ش پاش ئاشكرابوونی، خۆی به دیبلۆماتێكی رۆمانی ناساند، كاره‌ساته كه له‌وێدا ده‌ستیپێكرد، كه به جل و به‌رگی كه‌لتوری رۆمانی سه‌ردانی كهشتیهگهلی ئه‌مه‌ریكی، ی‌و ئێس ئێس وایۆمینگ كرد رێوره‌سمی سڵاوی سه‌ربازی بۆ رێكخرا.
بۆماوه‌ی ساڵێك به‌ند ده‌كرێ، له‌گه‌ڵ ئازادبوونی، ئه‌مجاره خۆی وه‌ك ئه‌فسه‌رێكی گرنگی سه‌ربازی له سوپای به‌ریتانیا ده‌ناسێنێ، له‌وێش ده‌ستگیر ده‌كرێته‌وه.
ساڵی 1921، ویمان، سه‌ردانی شاژنی ئه‌فغان ئه‌میره بۆ ئه‌مریكا ده‌قۆزێته‌وه و خۆی وه‌ك به‌رپرسێكی باڵای ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكی پێ ده‌ناسێنێ.
پاش فه‌رامۆشكردنی شاژن له لایه‌ن ئه‌مریكاوه كه سه‌ردانه‌كه‌ی هیچ به‌های نه‌بووه، خۆی لێی نزیك ده‌كاته‌وه و گه‌وره به‌رپرسانی پێ ده‌ناسێنێ، چه‌ند دیدارێكی باڵای بۆ رێكده‌خا.
10هه‌زار دۆلاری وه‌ك پاداشت له‌لایه‌ن شاژنه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێ، چه‌ند دیدارێكی له نێوان خۆی و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌وكات بۆ رێكده‌خا.
به‌وه‌ش ناوهســتێ، فه‌رمانبه‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش فریوده‌دا و دیداری له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه و سه‌رۆكی ئه‌مریكی وارن هاردنگ بۆ رێكده‌خات.
له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی وێنه‌ی ویمان له‌گه‌ڵ شاژنی هیندستان فاتمه، پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستگیری ده‌كات و دووساڵ ده‌چێته زیندان.
ویمان هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری خووه باوه‌كه‌ی نه‌بوو، له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی، گه‌نجانی ئه‌مریكی فێرده‌كرد، كه چۆن له‌ده‌ست سه‌ربازی راكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئاشكرابوونی حه‌وت ساڵ به‌ندكرا، ساڵی 1960 درێژه‌ی به كاره تهڵهكبازیهكانی دا‌و جارێك وه‌ك رۆژنامه‌نووس و جارێك وه‌ك دیبلۆتكار خۆی ده‌ناساند.
به‌ڵام له سه‌مه‌ره‌ترین روداو له ژیانی ئه‌و پیاوه، له دوا ساته‌كانی ته‌مه‌نی 69 ساڵی بوو، كه له ساتی رووبه‌روونه‌وه‌ی دزێك له چێشتخانه‌یه‌ك كوژرا.
sh.o
سه‌رچاوه ئه‌لعه‌ره‌بییه