بە ڤیدیۆ.. بەرپرسی بڵاوکراوەکانی داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکرا
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پۆستی بۆ داعش کردووە
K24 - هەولێر:
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستگیرکردنی بەرپرسی راگەینادنەکانی داعشیان لە رۆژئاوای نەینەوا راگەیاند و كه راگه‌یه‌ندراوه‌كانی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرده‌وه.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، لە ماڵێكدا لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە بەرپرسی بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوەکانی داعش بووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش هه‌بووه.
ئەو ئەندامەی داعش لەکاتی دانپێدانان گوتی: "ساڵی 2021 لەرێگەی تیلیگرامەوە پەیوەندیم بە داعشەوە کرد و ئەرکی بڵاوکردنەوەی راگەیندراوەکانی داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، درایە ئەستۆ".
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی ده‌ستگیركردنی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی داعشیان بڵاوكردووته‌وه، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت هێزێكی تایبه‌تی ئه‌منی هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و ده‌ستگیری ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به ورده‌كاری چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیكردنیشی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی داعش ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی له گرووپێكی تێلیگیرامی چه‌كدارانی داعش بوومه ئه‌ندام، به‌یعه‌تم پێدان و بڵاوكراوه میدیاییه‌كانم له‌وێ وه‌رده‌گرت و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاومده‌كردنه‌وه".
له ده‌قی دانپێدانانه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه زۆربه‌ی بڵاوكراوه‌كان، دیمه‌نی توندوتیژی و سه‌ربڕین و كوشتنی هاووڵاتیان و پۆلیس و ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان بووه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش، بۆ ماوه‌ی سێ مانگیش له بڵاوكردنه‌وه‌یان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رده‌وام بووه.