چەکدارانی حەشدی شەعبی لە شەقامەکانی کەرکووک بڵاوەیان پێکرا

وێنە و پۆستەری سولەیمانی و موهەندیس لە شەقامەکانی کەرکووک هەڵواسراوە

چەکدارانی حەشدی شەعبی لە کەرکووک - 30/12/2021
چەکدارانی حەشدی شەعبی لە کەرکووک - 30/12/2021

K24 – کەرکووک

لەگەڵ نزیكبوونەوەی یادی كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، چەکدارانی حەشدی شەعبی لە شەقامەكانی كەركووك بڵاوەیان پێكراوە و لەچەندین شوێنێکیش وێنە و پۆستەری هەردووكیان هەڵواسراون.

هێمن دەلۆ، پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 30/12/2021، لەگەڵ نزیکبوونەوەی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، چەکدارانی حەشدی شەعبی لە چەند شەقامێکی سەرەکی کەرکووک بڵاوەیان پێکراوە".

گوتیشی: "لە چەند شوێنێکی گشتی شارەکەش وێنە و پۆستەری سولەیمانی و موهەندیس هەڵواسراوە".

قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری دەستەی حەشدی شەعبی، بەرەبەیانی 3/1/2020 لەسەر شەقامی سەرەکیی فڕۆکەخانەی بەغدا، بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لەلایەن ئەمەریکاوە کرانە ئامانج.

هەڵواسینی وێنەی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە کەرکووک - 30/12/2021
هەڵواسینی وێنەی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە کەرکووک - 30/12/2021
هەڵواسینی وێنەی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە کەرکووک - 30/12/2021
هەڵواسینی وێنەی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە کەرکووک - 30/12/2021
چەکدارانی حەشدی شەعبی لە کەرکووک - 30/12/2021
چەکدارانی حەشدی شەعبی لە کەرکووک - 30/12/2021

 

Fly Erbil Advertisment