پاسه‌وانێكی شاهانه‌ی به‌ریتانیا، به له‌قه منداڵێك له‌سه‌ر رێگای خۆی دوور ده‌خاته‌وه
وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا رایگه‌یاند،پاسه‌وانه‌كه ویستویه‌تی منداڵه‌كه له‌سه‌ر رێگای خۆی دوورخاته‌وه، ته‌ندروستیشی باشه.
K24-هه‌ولێر
پاسه‌وانێكی شاهانه‌یی پادشای دووه‌می به‌ریتانیا شازاده ئه‌لیزا بێث، له كاتی به‌شداریكردنی به‌رێوه‌چوونی خولێكی نمایشی سه‌ربازیان، كاتێك منداڵێك دێته سه‌ر رێگایان به قاچه‌كانی له‌سه‌ر رێگای خۆی دووری ده‌خاته‌وه، رووداوه‌كه بووه هۆی ناڕه‌زایی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له ده‌وروبه‌ره‌كه بوون.
روداوه‌كه له نزیك كاتژمێر تاوه‌ری له‌نده‌ن رویدا، پێشتریش خه‌ڵكه‌كه ئاگادار كرابوونه‌وه، كه دوور كه‌ونه‌وه، به‌ڵام منداڵه كه ئه‌وێی چۆڵنه‌كردبوو.
ڤیدیۆیه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا له تیك تۆك بڵاوكرایه‌وه، كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا رایگه‌یاند، ئێمه ئاگاداری رووداوه‌كه‌ین، پاسه‌وانه‌كه ویستویه‌تی منداڵه‌كه له‌سه‌ر رێگای خۆی دوورخاته‌وه و ته‌ندورستی باشه، باوكی منداڵه‌كه‌ش له‌سه‌ر روداوه‌كه رایگه‌یاند كه خۆی و خێزانه‌كه‌ی بۆ به سه‌ربردنی پشوی سه‌ری ساڵ رویان له‌و شوێنه‌كردبوو، به‌ڵام پاسه‌وانه‌كه به‌خت یاوه‌ری بوو، كه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كۆمێنت یان قسه‌یان له‌سه‌ر كردبوو، ئاماژه‌یان به‌وه‌دابوو كه ئه‌و منداڵه‌كه‌ی ئازار نه‌داوه ته‌نیا له‌سه‌ر رێگای خۆی دووری خستۆته‌وه.
sh.o
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بییه