بەردێک 132 تۆنە و هەمووان دەتوانن بیجوڵێنن
ڤیدیۆکەی ببینە چۆن تەنیا کەسێک دەیجوڵێنێت
K24 - هەولێر:
بەردی "ترێمبلینگ ڕۆک" کە بە درێژی 7 مەتر و بارستایی 132 تۆن بە جۆرێک لەسەر زەوی جێگیر بووە، هەمووان دەتوانن بیجوڵێنن.
بە گوێرەی بابەتێکی وێبسایتی "ئۆدتی سێنتراڵ"، دارستانی هەیلگۆت لە فەرنسا ماڵی ژمارەیەکی زۆر لە بەردە گەورەکانە، بەردێک بەناوی "ترێمبلینگ ڕۆک" بووەتە بەناوبانگترین بەردی دارستانەکە.
بەردەکە هێندە گەورە و قورسە کە هەر کار لە نزیکەوە ببینینیت وادەزانیت کەس توانای جوڵاندنی نییە، بەڵام سەرەڕای قورساییە زۆرەکەی کە دەگاتە 132 تۆن، هەموو کەسێک دەتوانێت بە پاڵنانێکی کەم بیجوڵێنێت.
بەردی لۆگان ناوی دووەمی ""ترێمبلینگ ڕۆک"ـە، ترێمبلینگ ڕۆک یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکان کە خەڵکێکی زۆر سەردانی دارستانی هەیلگۆت دەکەن.