چین شه‌ڕ له‌پێناو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات
بووه‌ته یاریزانێكی سه‌ره‌كی و هه‌وڵه‌كانی بۆ كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ده‌ریاوانی له ناوچه‌كه چڕكردووه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "ئاسیا تایمز" جه‌خت له زیادبوونی ئاستی پشتبه‌ستنی چین به نه‌وت و غازی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كاته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست چه‌نده بووه‌ته پێگه‌یه‌كی ستراتیژی به‌لای پهككینهوه و له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، "له‌و پێناوه‌دا چین نه‌ك ته‌نیا له‌بواری وزه، به‌ڵكو هه‌وڵه‌كانی له كه‌رت و پرۆژه‌كانی ژێرخانی ده‌ریایی، هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، وه‌به‌رهێنان له ته‌كنیكی پێشكه‌وتووی وه‌ك نه‌وه‌ی پێنجه‌م و ژیری ده‌ستكرد و وزه‌ی ناوهكیشدا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست فراوان كردووه".
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، "به‌گوێره‌ی داتا و ئاماره‌كانی په‌یمانگه‌ی "ئه‌مریكان ئینتهربرایزهر" له‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانی چین له جیهان، له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2013 تا 2019 وڵاتی چین زیاتر له 123 ملیار دۆلاری له وه‌به‌رهێنان له‌و بوارانه‌ی تایبه‌تن به ده‌ستپێشخه‌ری "پشتێنه و رێگه" له‌ناوچه‌كه خه‌رج كردووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه چین ببێته یاریزانێكی سه‌ره‌كی له ناوچه‌كه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ستراتیژیه‌تی سه‌ربازیی چینی، كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، "ئاسایشی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی، كه په‌یوه‌سته به وزه و داهات، و هێڵی په‌یوه‌ندی ده‌ریایی ستراتیژی، هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌كان و فه‌رمانبه‌ران و هێزی سه‌ربازی له ده‌ره‌وه، بووه‌ته پرسێكی نزیك له گه‌یشت به ئامانج، به‌وه‌ی كه په‌كین هه‌وڵ ده‌دات توانای بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی له‌رێگه‌ی دروستكردنی بنكه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی پێشكه‌وتوو له ناوچه‌كه بكاته‌وه، له‌وانه‌ش كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بنكه‌ی سه‌ربازیی ده‌ریایی چینی له جیبوتی له ساڵی 2017ـه‌وه".
راپۆرته‌كه له درێژه‌ی وردهكاییهكانیدا باسی ئه‌وه‌ی كردووه، "به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئیفرایین هالیفی، سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای موسادی ئیسرائیلی، چین به‌م دواییانه ئاماده‌كارییه‌كانی له وڵاتی جیبۆتی له رۆژهه‌ڵاتی كیشوه‌ری ئه‌فریقیا به‌و ئاسته گه‌یشتوون، كه بتوانێت شوێنی كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگر له‌و بنكه ده‌ریاییه بكاته‌وه، هه‌روه‌ك هه‌وڵه‌كانی چین بۆ دروستكردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازیی نهێنی له به‌نده‌ری خه‌لیفه له ئه‌بوزه‌بی، كه دواتر به‌هۆی فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا راگیرا، نموونه‌یه‌كی دیكه‌یه له‌سه‌ر پلانڕێژییهكانی چین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی تواناكانی بۆ نمایشكردنی هێزه‌كه له ناوچه‌كه‌دا".
راپۆرته‌كه روونیكرده‌وه، "وێڕای ئه‌و هه‌وڵانه‌ی چین له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی و هه‌مه‌جۆركردنی شێوازه‌كانی هه‌ژموونگه‌رایی له بازاڕه‌كان داوه، به‌ڵام پشتبه‌ستنی ئه‌و وڵاته به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ به‌ده‌ستهێنانی نه‌وتی خام به‌رده‌وامه. له ساڵی 2020 چین به بڕی 176 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی نه‌وتی خامی هاورده كردووه، كه به رێژه‌ی 47%ی كۆی ئه‌و بڕه‌ی ته‌نها له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاورده كردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "سعوودییه له دیارترین سه‌رچاوه‌كانی نه‌وتی هاورده‌كراوی چینه، كه ته‌نها له ساڵی 2020 به رێژه‌ی 15.9%ی كۆی نه‌وتی هاورده‌كراوی چین به بڕی 28 ملیار دۆلار ته‌نها له سعوودیه هاورده‌ی كردووه، له‌كاتێكدا پله‌ی دووه‌م به‌ر عێراق ده‌كه‌وێت و چین به‌ڕێژه‌ی 10.9%ی كۆی نه‌وتی هاورده‌كراوی وڵاته‌كه‌ی له ماوه‌ی هه‌مان ساڵدا به بڕی 19.2 ملیار دۆلار له عێراق هاورده كردووه. دوای ئه‌ویش سه‌ڵته‌نه‌ی عومان، ئیمارات و كوه‌یت به پله‌ی سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌می سه‌رچاوه‌ی نه‌وت و وزه بۆ چین دێن".
H.B