له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی ئۆمیكرۆن ده‌وامی خوێندن به‌مشێوه ده‌بێت
ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌رده‌می خوێندنی ئه‌لیكترۆنی و كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی.
سه‌یف به‌در، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی رایگه‌یاند، له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی گۆڕاوی ئۆمیكرۆندا، له به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تدا نییه كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی رابگه‌یه‌نێت، یاخوود پێشنیاری خوێندنی ئه‌لیكترۆنی بكات.
ئه‌و گوته‌بێژه راشیگه‌یاند، له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن له عێراقدا ژیان ئاسایی ده‌بێت، خوێندنی ئه‌لیكترۆنی و كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی راناگه‌یه‌ندرێن، ئه‌م رێوشوێنانه تێپه‌ڕین و ناگه‌ڕێنه‌وه.
سه‌یف به‌در روونیكرده‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق كار له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر گه‌یشتین به‌هه‌ر حاڵه‌تێكی نائاسایی، ئه‌وكات چاوه‌ڕێی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی گشتی ده‌كه‌ین، تاوه‌كو راسپارده و رێنمایی نوێ ده‌ربكات.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌شڵێت، ژماره‌ی بنكه‌كانی وه‌رگرتنی ڤاكسین له ته‌واوی پارێزگاكاندا زیادكراوه، هاووڵاتیان هان ده‌ده‌ین ڤاكسین وه‌ربگرن.