پانۆرامای رووداوەکانی هەرێمی کوردستان 2021

2021 پڕ بوو له‌ رووداوی سرووشتی

پانۆرامای رووداوەکانی هەرێمی کوردستان  2021
پانۆرامای رووداوەکانی هەرێمی کوردستان 2021

K24 – هه‌ولێر:

هه‌رێمی كوردستان ساڵێكی پڕ له‌ رووداوی سیاسی و مرۆیی به‌رێكرد، جیا له‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك كاره‌ساتی سرووشتیش له‌ شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان روویدا، وێڕای ده‌ستكه‌وتی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وانه‌ به‌شێكی گرنگی رووداوه‌كانی ساڵی 2021ـه‌:

1/6

پەسندکردن و دەستبەکاربوونی کەمال ئەتروشی وەزیری سامانەسروشتییەکان

07/02

دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان لە دوای کۆرۆنا

11/02

ئۆپراسیۆنی تورکیا لە چیای گارە دژی پەکەکە

15/02

ژمارەیەک مووشەک ئاراستە فڕۆکەخانەی هەولێر و چەند گەڕەكێکی هەولێر کرا

15/2

کۆچی دوایی رۆژ نوری شاوێس – ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی

5/3

سەردانی پاپای ڤاتیکان بۆ هەرێمی کوردستان

30/3

کۆبوونەوەی ماکرۆن و نێچیرڤان بارزانی لە پاریس

31/3

پەسەندکردنی پشکی کوردستان لە بوودجەی گشتی عێراق

12/4

دەستگیرکردنی باندێکی داعش كه‌ له‌ رانیه‌وه‌ هاتبوونه‌ هه‌ولێر و ویستبوویان كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن

14/4

بە مووشەک ‌هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر

23/4

پەیوەندی تەلەفۆنی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

27/4

سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ هەولێر

1/5

پەلاماری داعش بۆ سەر ‌هێزەکانی داعش لە میحوەری پردێ

5/6

هێرشی پەکەکە بۆ سەر هێزی پێشمەرگە لە ئامێدی

9/6

سەردانی مەسرور بارزانی بۆ بەلجیکا

پایتەختی دیپلۆماسیەتی ئەوروپا

10/6

سەردانی مەسرور بارزانی بۆ یۆنان و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یۆنان

20/6

داخستنی نووسینگەکانی کوردستان٢٤ لە رۆژئاوای کوردستان لەلایەن پەیەدەوە

26/6

لە رێگای 3 درۆن هێرشکرایە سەر چەند خانووییەک لە گوندێکی نزیک کۆمەڵگای مەلا ئۆمەر

5/7

دەستگیرکردنی داعشێک كه‌ پیلانی بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه‌ تیرۆری كوردستان له‌ هه‌ولێر داڕشتبوو

6/7

به‌ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر

8/7

تەقینەوەی کێشەکانی ناوخۆی یەکێتی

ژەهرخواردنکردنی بافڵ تاڵەبانی

دەرکردنی لاهور جەنگی

13/7

دەستگیرکردنی باندێکی تیرۆرستی کە پیلانیان هەبووە لە هەولیر هێرشی تیرۆرستی ئەنجامبدەن

7/8

چەکدارنی داعش لە سنووری مەخموور بازگەیەک دادەنێن و 11 کەس دەڕفێنن

24/8

حەوت گوللـه‌ هاوه‌ن ئاراستەی قوشته‌په‌ کرا

24/8

تورکیا چەند ناوچەیەکی سنووری قەزاکانی پێنجوێن و شارباژێڕیان بۆردومان کرد

29/8

سەردانی سەرۆکی فەڕەنسا بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردایەتی کوردستان

5/9

دەستگیرکردنی گرووپێکی تیرۆریستی کە ئامادەکارییان کردووە بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لەناو ھەولێر

7/9

به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا گەیشتە هەولێر

10/9

گەڕاندنەوەی ٥٤ کۆچبەر لە رۆژئاوای کوردستان بۆ باشووری کوردستان

بە هەڵە تورکیا دیپۆرتی رۆژئاوای کردبوونەوە

11/9

لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر

14/9

راگه‌یاندنی قەزای سۆران وه‌ك ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ

15/9

بۆمبی چێنراوی پەکەکە لە ئامێدی

دوو پێشمەرگە شەهید دەکات

17/9

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و بۆریس جۆنسن لە داونینگ ستریت‌

20/9

راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ

10/10

هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

27/10

ژەهرخواردکردنی مەلا بەختیار و ژمارەیەک سەرکردەی دیکەی یەکێتی

29/10

هێرشی داعش بۆ سەر میحوەری کەرکووکی هێزی پێشمەرگە

30/10

لافاوێکی گەورە لە هەولێر روویدا

561 خێزان ناوماڵ و کەلوپەلەکانیان بەتەواوتی له‌ناوچوو

8/11

گیرخواردنی بە هەزاران کۆچبەر لەنێوان سنووری بێلارووس و پۆڵەندا

18/11

گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەران لە بێلارووسەوە

19/11

بەشداری مه‌سرور بارزانی لە کۆڕبەندی دایەلۆگی مەنامە 2021

22/11

سەردانی وەزیری دەرەوەی سوێد بۆ هەولێر

22/11

خۆپیشاندانی قوتابیانی زانکۆ لە سلێمانی و گەرمیان توندوتیژی لێکەوتەوە

24/11

نقوومبوونی به‌له‌مێكی کۆچبەران له‌ نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا

گیانلەدەستدانی ٢٩ کۆچبەر

27/11

هێرشی داعش بۆ سەر گوندی كوڵه‌جۆی سنووری گه‌رمیان

30/11

ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاندرا

زۆربەی شیعەکان ئەنجامەکەیان رەتکردەوە

1/12

سەردانی نوێنەری پوتن بۆ هەولێر و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردایەتی کورد

2/12

‌هێرشی داعش بۆ سەر گوندی خدرجیجە – مەخموور

6/12

هێزی پیشمەرگە چووە نێو گوندی لهێبانەوە

سه‌رۆك بارزانی: هێزی پێشمه‌رگه‌ تاكتیكی خۆی بگۆڕێت له‌ به‌رگرییه‌وه‌ بۆ ھێرشبردن

7/12

مەسرور بارزانی نامەیەکی لە وەزیری بەرگری ئەمەریکا لۆید ئۆستن پێگەیشت

8/12

ئۆپراسیۆنی پێشمەرگە بۆ کێوماڵکردنی چەکدارانی داعش