وه‌رگێڕێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا: سه‌دام له چاڵه‌كه‌دا نه‌گیرا
كه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێك له‌و وه‌رگێڕه عێراقییانه‌ی له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مه‌ریكا كاریكردووه، بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئاشكرا بكرێت، رایگه‌یاند، سه‌دام حوسێن له‌و چاڵه‌دا نه‌گیرا، كه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌و وه‌رگێڕه له ترسی كوشتنی ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه و وتویه‌تی: به‌كارهێنانی ئه‌و چاڵه، گوایه تایبه‌ت بووه به خۆحه‌شاردانی سه‌دام حوسێن ته‌نیا بۆ پڕوپاگه‌نده بووه.
ئه‌وه‌شی وتووه: سه‌دام حوسێن له 13ی دیسه‌مبه‌ری 2003، له ژوورێكدا ده‌ستگیركرا، باوه‌ڕم وایه نوێژی ده‌كرد، ئاگای له هیچ نه‌بوو، به‌سه‌ریاندا دا، دشداشه‌یه‌كی له‌به‌ر بوو، ئه‌وه‌ی ده‌وترێت له چاڵه‌كه‌دا بووه، راست نییه.
ئه‌و وه‌رگێڕه روونیكردووه‌ته‌وه، خۆی هه‌وڵیداوه بچێته ناو ئه‌و چاڵه‌وه گوایه سه‌دامی تێدا ده‌ستگیركراوه، به‌ڵام تا قه‌ڵغانه گوله نهبڕهكهی سینگی لێ نه‌كردووه‌ته‌وه، نه‌یتوانیوه بچێته ناوی، و پرسیاری ئه‌وه‌یشی كردووه، ئایا سه‌دام ئه‌وه‌نده لاواز بووه تا بتوانێت بچێته ناوی.
له باره‌ی ژووره‌كه‌وه، ئه‌و وه‌رگێڕه وتوویه‌تی: ژووره‌كه دوو قه‌ره‌وێڵه و رادیۆیه‌ك و ته‌له‌ڤزیۆنێكی بچووك و هه‌ندێك جلوبه‌رگ و پێڵاوی تێدا بوو.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم