به ڤیدیۆ پڵنگێك په‌لاماری كارمه‌ندێكی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی دا
له پێناو پاراستنی گیانی كارمه‌نده‌كه پڵنگه‌كه‌یان كوشت
K24-هه‌ولێر
رۆژنامه‌ی نیۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، كه له باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵانی ویلایه‌تی فلۆریدا، پاسه‌وانی باخچه‌كه پڵنگێكیان كوشت.
روداوه‌كه كاتێك رویدا كه یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانی باخچه‌كه، هاواریكردوه خه‌ریكه ده‌مرێت، پڵنگێك قه‌پی لهدهستیگرتبوو، به‌په‌له پاسه‌وانه‌كان فریایی كه‌وتن، به‌ڵام تا پڵنگه‌كه‌یان نه‌كوشت نه‌یتوانی كرێكاره‌كه رزگار بكه‌ن.
ویفر روزنكویست كارمه‌ند ته‌مه‌نی 26 ساڵان، وه‌ك كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی نیوس بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌یه، به‌هۆی به‌زاندی سنوری به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه‌كان، كه زۆر نزیكبۆته‌وه لێیان، رووبه‌رووی دادگا بكرێته‌وه.
گرته ڤیدیۆیه‌كه بڵاوكرایه‌وه، كه ویفر خوێنی لێده‌چۆرێ و داوای هاوكاری ده‌كات، جاك مۆلڤینا به‌رێوه‌به‌ری باخچه رایگه‌یاند، پاسه‌وانه‌كانی ناو باخچه‌كه ئه‌و جۆره چه‌كه‌یان پێ نییه كه ده‌رزی بێهۆشكه‌ری له‌سه‌ره، ئه‌گه‌ر ئه‌و چهكهش به‌كاربێنن ماوه‌یه‌كی زۆری ده‌وێ تا كاریگه‌ری ده‌بێت.
ویفر ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه‌و ته‌ندورستی باشه، وه‌ك سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كوشتنی پڵنگهكهش له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كه‌وه، له‌لایه‌ن دادگاوه ئه‌نجامده‌درێت.
سه‌رچاوه:عه‌ره‌ب پۆست