10 نامۆترین شت لە کتێبی گینس تۆمار کراون

K24 - هه‌ولێر:
كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان، هه‌موو ساڵێك كۆمه‌ڵێك ریكۆردی نوێی تێدا تۆمار ده‌كرێت، كه‌سانێك به ئه‌نجامدانی كاری سه‌یر و سه‌مه‌ره و سه‌رانجڕاكێش ریكۆردی نوێ تۆمار ده‌كه‌ن.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی گودا هاوس، هه‌ندێك ریكۆردی كتێبی گینسی بڵاوكرده‌وه، كه شتی سه‌یرن و وه‌ك شكاندنی ژماره‌ی پێوانه‌یی له كتێبه‌كه‌دا تۆمار كراون، كه ئه‌مانه‌ن:
- چێشتلێنه‌ری هیندی، دیفرات ئاناد، ساڵی 2017 توانی په‌یكه‌رێكی گه‌وره له په‌نیری كه‌ره له سه‌ر شێوه‌ی لێكدانی سێ خوداوه‌ندی هیندی دروستبكات، كاره‌كه‌ی 10 رۆژی خایاند و كێشی په‌یكه‌ره‌كه 1.5 تۆ‌ن و درێژیه‌كه‌شی 185 سانتسمه‌تر بووه.

- هاووڵاتی چینی "وانگ ویی باو"، ساڵی 2018 توانی بۆ ماوه‌ی 19.23 چركه له‌سه‌ر په‌نجه‌كانی ناوه‌ڕاستی ده‌ستی بوه‌ستێت، به‌شێوه‌یه‌ك سه‌ری له‌خواره‌وه بێت و قاچه‌كانیشی له‌سه‌ره‌وه بێت.

- جیك درسك، له به‌ریتانیا بووه خاوه‌نی گه‌و‌ره‌ترین ده‌نگ له هاواركردن به ده‌نگی به‌رز، به رێژه‌ی 29 سیبڵ، ئه‌و رێژه‌یه‌ش 10 سیبڵ كه‌متره له ده‌نگی مه‌كینه‌ی فڕۆكه له‌كاتی كاركردنیدا.
- ئه‌حمه‌د خان، خه‌ڵكی پاكستانه، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی شكاند، كه توانی زۆر به ئاسانی بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك و سێ چركه چاوه‌كانی به رووی ده‌ره‌وه‌دا زه‌ق بكاته‌وه و بیانخاته روو.

- نیكۆلاس كۆلیسچڵ-ی سیربی، بووه‌ته خاوه‌نی درێژترین قژ، كه درێژاییه‌كه‌ی 820 مه‌تره.
- ساڵی 2014 له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی ئیتاڵی، تاكیرو كوبایاشی، كه خه‌ڵكی ژاپۆنه، توانی 12 هه‌مبه‌رگر له ماوه‌ی 3خوله‌كدا بخوات.
- جولیان چشیكلی-ی ئیرله‌ندی، توانی پۆشاكێكی هاوشێوه‌ی باتمان دورستبكات، له‌گه‌ڵ 23 تایبه‌تمه‌ندی تێدا درووستكردووه، كه موشه‌كی ئاگرین و موشه‌كی دووكه‌ڵی تێدابووه.
- سواربوونی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا كارێكی ئاسان نییه، ته‌نانه‌ت بۆ مرۆڤه‌كانیش، سه‌گێكی ئوستڕالی توانی ئه‌و ریكۆرده بكشێنێت، به بێده‌نگبوونی به‌رامبه‌ر به‌رزی 107 مه‌تر شه‌پۆلی ده‌ریاكان.
- ماكی كارین-ی ئه‌مه‌ریكی، (ته‌مه‌ن 17 ساڵ)، توانی ریكۆردی جیهانی بشكێنێت وه‌ك خاوه‌نی درێژترین قاچ، كه درێژی قاچه‌كانی 135 سانتیمه‌تره.

- ئیلیكار یه‌ڵماز له توركیا، توانی ژماره‌ی پێوانی بشكێنێت به فڕێدانی شیر له چاوه‌كانی، ئه‌و پیاوه له منداڵییه‌وه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نی رژێنه‌كانی ده‌ره‌قی ده‌ناڵێنێت، كه هۆكاری وشكبوونه‌وه‌ی نێوان ده‌م و لوتییه‌تی، پاش خواردنه‌وه‌ی شیر ده‌توانێت به‌ئاسانی له رێگه‌ی چاویه‌وه ده‌ری بدات.

Sh