ئه‌مریكا هاوكاری دوو گروپی دژ به‌یه‌ك ده‌كات له سوریا
ئه‌مریكا ده‌ستبه‌رداری گروپه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی سوریا ده‌بێت له حه‌له‌ب

K24 – هه‌ولێر
ڕۆژنامه‌ی ( ده‌یلی بێست ) ی ئه‌مریكی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌نتاگۆن بڵاویكردووه‌ته‌وه،ئه‌مریكا ده‌ستبه‌رداری ئه‌و گروپه ئۆپۆزیسیۆنانه‌ی سوریا ده‌بێت كه له حه‌له‌بن و ئیتر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دا ناكات،چونكه گه‌یشتوه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌و گروپانه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان سه‌ر به ڕێكخراوی "ئه‌لقاعیده"ن وه‌ك به‌ره‌ی نوسره و هه‌ندێكیشیان سه‌ر به داعشن.
ده‌یلی بێست ئه‌م زانیاریانه‌ی له به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكاوه وه‌رگرتووه كه به‌شداره له هاوكاریكردنی گروپه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی سوریا و ڕایگه‌یاندووه" ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مریكا له ژێر كاریگه‌ری پڕوپاگه‌نده‌كانی ڕوسیا دا دراوه.
یه‌كێكی دیكه له به‌رپرسانی په‌نتاگۆن به ڕۆژنامه‌كه‌ی گوتووه" بڕیارێكی له‌م شێوه‌م به‌لاوه سه‌یره و ده‌چێته خزمه‌تی ڕوسیاوه،چونكه له ڕاستیدا ئه‌مریكا هیچ ڕۆڵێكی ئه‌وتۆی نییه له حه‌له‌ب و هاوكاریكردنی گروپه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان دا.
به‌ڵام هه‌واڵگری ئه‌مریكا به پێچه‌وانه‌ی په‌نتاگۆن،ڕه‌وشه‌كه وا ده‌بێنێت كه داعش له‌ناو ناچێت ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر حوكم بمێنێته‌وه،چونكه ئه‌و ڕێكخراوه له‌و ناوچانه‌دا گه‌شه ده‌كات كه نائارامه و له‌و باوه‌ڕه‌دا نیه كه هاوكاریكردنی ئه‌و گروپانه بچێته خزمه‌تی داعشه و پێیانووایه ئه‌گه‌ر هاوكاری پێویست بكرێن مه‌ترسیه‌كانیان كه‌م ده‌بێته‌وه.
به‌رپرسێكی هه‌واڵگری ئه‌مریكا له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاندووه" دۆخی گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوری له حه‌له‌ب به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی ڕووسیاوه دژواره،له‌ناوبردنی داعشی گرێداوه به ڕووخانی ئه‌سه‌ده وه و وایده‌بینێت"مادام سه‌رۆكێكی فاشیل له دیمه‌شق هه‌یه و ده‌وڵه‌تی سوریا دووچاری فه‌شه‌لێكی گه‌وره بووه،بۆیه ناتوانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگای ده‌وڵه‌تێك بكه‌یت كه فه‌شه‌لی هێناوه.
له‌وكاته‌ی گروپه چه‌كداره‌كان به ئاراسته‌ی كۆنترۆڵكردنی شاری"منبج" پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن كه ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی داعشه بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و چه‌كداره‌كانی بۆ ڕه‌ققه،ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له هاوكاریكردنی هه‌ندێك له‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی حه‌له‌ب.
له‌وباره‌یه‌وه شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی كاروباری سوریا له په‌یمانگای واشنتۆن (جینیڤه‌ر كه‌فرلی) له‌باره‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكا له سوریا ده‌ڵی،ئه‌مریكا دوو به‌رنامه‌ی پێچه‌وانه‌ی یه‌ك له‌سوریا به‌ڕێوه ده‌بات و به‌رنامه‌كان یه‌كناگرنه‌وه و له‌به‌رامبه‌ر یه‌كدا داخراوه و هیچیان هاوكاری ئه‌وی دیكه ناكات.
نمونه‌ی به‌وه هێناوه‌ته‌وه كه وه‌زاره‌تی به‌رگری هاوكاری گروپه كوردییه‌كان ده‌كات كه په‌یوه‌ستن به پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و یه‌په‌گه‌وه و ئه‌م گروپانه له حه‌له‌ب هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر چه‌ند گروپێك كه ئه‌مریكا خۆی هاوكارییان ده‌كات.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا هاوكاری و پاڵپشتی هێزه كوردییه‌كان ده‌كات له باكور و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا و له‌ڕێگه‌ی 250 ڕاوێژكاری سه‌ربازییه‌وه هاوكاری ئه‌و هێزانه‌یه بۆ پێشڕه‌وی كردن به ئاراسته‌ی شاری ره‌ققه‌ی پایته‌ختی داعش.