رووسیا و هیندستان دەستبەرداری دۆلار دەبن

هەردوو وڵات رێککەوتوون

K24 - هەولێر

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای رووس ئۆپۆرون ئێکسپۆرتی سەر بە حکومەتی رووسیا، کە تایبەتە بە هەناردەکردنی چەک و پێداویستی سەربازی رایگەیاند، رووسیا و هیندستان رێککەوتوون لە مامەڵە داراییەکان دەستبەرداری دۆلار بن.

ئەو بەڕێوەبەرە رایگەیاند، هەردوو وڵات رێککەوتوون کە خەرجییەکانیان لە رێگەی رۆبلی رووسی و روپیەی هیندستانی ئەنجام بدەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، مامەڵەکانیان بە دراوی خۆیان ئەنجامدەدەن، بەڵام بەهاکەی بە دۆلاری ئەمەریکی دیاریدەکەن، کە ئامانجیش لەو هەوڵە ئاسانکارییە لە مامەڵەکانیان. سەرەڕای ئەوەش کۆمپانیای رووس ئۆبۆرون ئێکسپۆرت بە نزیکەی 100% دەستبەرداری مامەڵەکردن بە دراوی ئەمەریکی بووە.

لەبارەی مامەڵەکانیشیان لەگەڵ هیندستان سەرجەم مامەڵە و ئاڵوگۆڕەکان لە رێگەی روپل و روپیەوە ئەنجام دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، بەکارهێنانی ئەو جۆرە مامەڵانە مەترسی لەسەر دواخستنی پێدانی پارەکان دروستناکات.