نرخی نەوت لە 2022 بە رەنگی سەوز دەستی بە مامەڵەکرد

نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌ته‌وه‌

نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌
نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

نرخی نه‌وت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ کرانەوەی بازاڕ لە یەکەم رۆژی  بازاڕ له‌ ساڵی نوێدا، بە رەنگی سەوز دەستی بە مامەڵەکانی کرد، لە کاتێکدا مەترسی دەکرێت خواست بەهۆی خێرا بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن کەمبێتەوە.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا، نرخی نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی سەدا 0.94 بۆ 78.51 دۆلار بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتوو بە ریژەی سەدا 0.92 بۆ 75.90 دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، بە گوێرەی راپۆرتێکی لیژنەی هونەری هاوبەشی ئۆپێک پڵەس، پێشبینی دەکەن دەرهاویشتەکانی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لەسەر بازاڕی نەوت سنووردار و کاتی بێت.