نرخی زێڕ دەگاتە بەرزترین ئاست

نرخی ئۆنسێک بۆ ئاستی 1826.58 دۆلار بەرزبووەوە

K24 - هەولێر

نرخی زێڕ لە مامەڵەکانیدا بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لە شەش هەفتەی رابردوویدایە، لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممەشدا، بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ئۆمیکرۆن و هاوسەنگی گوشارەکان بەهۆی بەرزبوونەوەی دەستکەوتی قەواڵەکانی گەنجینەی ئەمەریکا، نرخی زێڕ توانی پارێزگاری لە ئاستەکەی بکات.

لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی زێڕ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینی، لە گرێبەستە خێراکان نرخی ئۆنسێک بۆ ئاستی 1826.58 دۆلار بەرزبووەوە، کە بەرزترین ئاستییەتی لە دوای 22ـی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە.

هەروەها لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی 0.1% بۆ 1826 دۆار و 70 سەنت دابەزی.

لەبارەی کانزاکانی دیکەش، نرخی ئۆنسێک زیو بەرێژەی 0.5% بۆ 23.15 دۆلار و پلاتین 0.4% بۆ 966 دۆلار و پلادیۆم 0.4 بۆ 1899.81 دۆلار بەرزبوونەوە.