ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق ئاشكرا كرا
"به‌غدا قه‌ره‌باڵغترین شاری عێراقه"
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، به گوێره‌ی ئاماره‌كانی ده‌زگای سه‌رژمێری و ژماره‌ی مردووان و تازه له‌دایكبووان، رێژه و ژماره‌ی پێشبینیكراوی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌ی بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به گوێره‌ی پێشبینییه‌كان دانیشتوانی ئه‌و وڵاته بۆ ساڵی 2021 گه‌یشتووه‌ته (41.190.658) ملیۆن كه‌س.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق راشیگه‌یاند، ئه‌و ژماره بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ پۆلین كراوه، كه (20.810.479) پێكهاته‌ی نێرن به رێژه‌ی له سه‌دا 51 و (20.380.179) ملیۆن كه‌سیش ره‌گه‌زی مێن رێژه‌ی له‌سه‌دا 49ـی دانیشتوانی عێراق پێكده‌هێنن.
به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، له ناوچه شارستانیی و شاره‌كان (28.779.201) ملیۆن كه‌س نیشته‌جێن و (12.411.457) ملیۆن كه‌سیش له گونده‌كان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
وه‌زاره‌تی پلاندانان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌غدا به قه‌ره‌باڵغترین شاری عێراقی له رووی دانیشتوانه‌وه ئه‌ژمار كراوه، له سه‌دا 21.3ـی و (8.780.422)ملیۆنی پێكهاته‌ی دانیشتوانی عێراق پێك ده‌هێنێ.