له كۆریای باشوور هۆشداری ده‌درێ
له‌و كاتانه‌ی كه خاوه‌ن ماڵه‌كان له ماڵ نه‌بوونه،107 ئاگر پشیله‌كان هۆكاری هه‌ڵگیرسانی بوونه،
K24-هه‌ولێر
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست بڵاویكرده‌وه، به‌رپرسانی كۆریای باشوور هۆشداریان دایه ئه‌و ماڵانه‌ی ئاژه‌ڵی ماڵی راده‌گرن، به‌تایبه‌تیش پشیله، له ماڵی خاوه‌نه‌كانیان هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی سه‌تان ئاگر بوونه.
به‌شی ئاگر و كاره‌ساته سروشتیه‌كانی له سیئۆلی پایته‌خت، رایگه‌یاند، له سێ ساڵی رابردوودا، پشیله‌كان له‌كاتی توڕه‌بووندا به قاچه‌كانیان سوپای ماڵه‌كانیان داگیرساندووه.
له نێوان 2019 تا 2020 وه‌ك له تۆماری وڵاته‌كه‌دا هاتووه، 107 ئاگر پشیله‌كان هۆكاری هه‌ڵگیرسانی بوونه، له‌و كاتانه‌ی كه خاوه‌ن ماڵه‌كان له ماڵ نه‌بوونه.
بۆ ڕێگەگرتن له ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كان بەرپرسانی کۆری پێشنیاریان کردووە کە خەڵک شتومەکی وەک خاولی و کاغەز لە ئامێرەکانی چێشتلێنان دوورخه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: عه‌ره‌ب پۆست