سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی تەمەنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات
جەخت لەسەر جێبەجێکردنی ھەرسێ پرەنسیپی شەراکەت و سازان و ھاوسەنگی كرایهوه

K24 – ههولێر:
رۆژی سێشەممە 4ـی کانوونی دووەمی 2022 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەحمود مەشھەدانی سەرۆکی تەمەنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.
لە کۆبونەوەکەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسی عێراق لە دوای ھەڵبژاردن و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەگەر و پێشھاتە سیاسیەکان ئاڵوگۆڕکران.
ھەر لەو دانیشتنەدا جەخت لەسەر جێبەجێکردنی ھەرسێ پرەنسیپی شەراکەت و سازان و ھاوسەنگی و، رەچاوکردنی ماف و ئیستحقاقاتی ھاووڵاتیان و پێکھاتەکانی عێراق کرایەوە .
