ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی و دوو لیوای حەشدی شەعبی دەچنە نێو جورف سەخر

هێزە عێراقییەکان ئەمڕۆ دەچنە ناو جورفولسەخر و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وردەکارییەکەی ئاشکر دەکەن.

سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، راگەیاند، ئەمڕۆ، لە کۆنگریەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ناوچەی ژێر دەستی لیوای 16ـی پۆلیسی فیدرالی لە جورفو سەخر وردەکاری تەواو لەبارەی پێشهاتەکان ئاشکرا دەکەن. سەعد مەعن دەڵێت: زانیارییەکان لەلایەن پۆلیسی فیدراڵی و دەستەی حەشدی باس دەکرێن کە پرۆسەکە لە ناوچەکە چۆن بەڕێوە دەچێت. هاوکات حەشدی شەعبیش رایگەیاندووە؛ بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئەمڕۆ پرۆسەی جێگۆڕکێی کەرتەکان لە جورفو سەخر دەست پێدەکات. بریارە ئەمڕۆ؛ کاتژمێر شەشی بەیانی، هەریەک لە پۆلیسی فیدراڵی، پۆلیسی وزە، دوو لیوای حەشدی شەعبی بچنە جورفو سەخر و کۆنترۆڵی ناوچەکە بکەن.