كێ هۆكاره بۆ ئهوهی وهرزش بهخێر و سواڵكردن بهڕێوهبچێت؟
نووسینی: دكتۆر دیار كهمال
چەمکی هاوکاری لایەنێکی مرۆییە، واتە دەربازکردنی کەسێک لە قەیرانێک کە خۆی نەتوانێ زاڵ بێ بەسەریدا و بە تایبەتی لە ڕووی داراییەوە.
ئهگهر ئاوڕ له مێژووی وهرزشی كوردستان بدهینهوه، له نەبوونی سیستمێک و یاسایەک بۆ وەرزش پەرتەوازەیی و بێسەروبەری ئەم کایە گرنگە بە ئاشکرا درکی پێدەکرێ، هەمیشە وەرزش بە هاوکاری بەڕێوەچووە، هۆکارەکەش بە شێوەیەکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کەسانەی لەناو وەرزش بەرپرس بوون، چونكه ئهو بهرپرسه وهرزشییانه به جۆرێك بهرپرسانی حزبی و حکومییان فریوداوه کە ڕێگە ڕاستیەکە ئەمەیە کە وەرزش بە سواڵ و خێرکردن و هاوكاری و لهسهر قاسهی حكوومهت بەڕێوە بچێت، لەلایەکی تریشهوه ئهو بهرپرسه وهرزشییانه وەرزشکارانیشیان ملکەچی ئەم کارە کردووە کە ئەوانیش دەبێ هەردەم لە ژێر رەحمی بەرپرسی حزبی و حکوومی وەرزش بكهن تا بژێویان دەستەبەر بکەن .
گومانیش لەوەنیە کە بەرپرسانی وەرزشی خوازیارنەبوون وەرزش بە سیستم بکرێ، چونکە لە ژێر سێبەری سیستمدا کە ڕێکخستنی کارەکانی تێدا بکرێ و بنەمای ڕێکخستن وەک خۆی جێبەجێ بکرێ ئەوا ئەستەمە گەندەڵی بکرێ، هەروەها ئەو ژینگە بێسەروبەرییە دهرفهتێك باش بووە تا بتوانن خۆیان بهشێوهیهكی نایاسایی دەوڵەمەند بکەن .
بۆیە لە سەردەمی ئێستادا کە زانستی بەڕێوەبردنی وەرزشی گەشتۆتە لوتکە تازە بەتازە ئێمە بەخێوکردنی یانەیەک لە ڕێگەی هاوکاری و کۆمەک بەدەست کەوت ناوببەین، دەبێ دان بەوەدابنێن کە زۆر بەجێماوین و هەرگیز ناتوانین شانازی بە بەڕێوەبردنی وەرزشی وڵاتەکەمانەوە بکەین.
مهبهستهكه ئهوه نییه كه سەرزەنشتی بەرپرسانی حکومی و حزبی بكهیت، ئەوان کەسێ پسپۆری وەرزشی نین و وەک پێویست لێی تێناگەن، هەڵەی گەورە كهسانی ناو کایەی وەرزشیە کە یەکدەنگ نین و نایانەوێ وەرزش بکەوێتە سەر ڕێڕەوی ڕاستەقینە، لە نەبوونی ئەم کۆدەنگیەش وەک دەبینین وەرزش هەر بەردەوام لەژێر چەتری حزب و کەسانی ناشارەزا دەمێنێتەوە .