"ساڵی رابردوو 28 هەزار کۆچبەر له ئاوی ئینگلیزدا په‌ڕیوونه‌ته‌وه"
"قاچاخچییه‌كان داوای بڕە پارەیەکی زۆر دەکەن"
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا جیهانییه‌كان 28 هه‌زار كۆچبه‌ری وڵاتانی جیهان، به كه‌ناڵی ئاوی ئینگلیزدا په‌ڕیوونه‌ته‌وه.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بە پشت بەستن بە زانیارییه‌كانی حکوومەتی بەریتانیا رایگەیاند، ساڵی رابردوو 28 هەزار کۆچبەر بە کەناڵی ئاوی ئینگلیزدا لە فەرەنساوە بە بەلەمی بچووک به‌ره‌و بەریتانیا په‌ڕیوونه‌ته‌وه.
ئه‌و ئاژانسه راشیگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی بیانگه‌یننه ئەو وڵاتەی دەیانەوێت، قاچاخچییه‌كان داوای بڕە پارەیەکی زۆر دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش بە هەزاران دۆلار بۆ ئەو گەشتە لە کۆچبەران وەردەگرن.
قاچاخچییەکان ئەو کۆچبەرانە بە بەلەمی پلاستیکی خراپ بە نێو رێڕەوێکی ئاوی پڕجموجۆڵدا دەگوازنەوە.
ساڵی رابردوو 28 هەزار و 395 کەس خۆیان گەیاندووه‌ته بەریتانیا و ئەو ژمارەیە پتر لە سێ هێنده‌ی ساڵی 2020 بوو.