فیلێك ئافره‌تێك ومنداڵه شیره خۆره‌كه‌ی كوشت
له 9 مانگی كۆتایی 2021، زیاتر له 40 كه‌س له رووداوی هاوشێوه گیانیان له ده‌ستداوه
K24-هه‌ولێر
ژنێكی ته‌مه‌ن 32 ساڵی و منداڵه 3 مانگیه‌كه‌ی له باشوری رۆژهه‌ڵاتی زمبابۆی، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ له ناوچه‌ی شیبینگی لادێی، فیلێك هێرشی كرده سه‌ریان و هه‌ردووكی شێلا تا گیانیان له ده‌ستدا.
ئاژانسی فڕانس پرێس رایگه‌یاند، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ژنه‌كه بۆ ماڵی خۆی، له‌لایه‌ن فیلێكه‌وه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر.
زیادبوونی ژماره‌ی فیله‌كان له ناوچه گوند نیشیه‌كانی زیمابۆی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی زۆری له نێوان خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و ئاژه‌ڵه كێویه‌كاندا دورستكردوه.
. به‌رێوه‌به‌ری پاركی نه‌ته‌وه‌یی زیبمبابۆی راگه‌یاند، له 9 مانگی كۆتایی 2021، زیاتر له 40 كه‌س له رووداوی هاوشێوه بوونه‌ته قوربانی و گیانیان له ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه: سكای نیوس