كارتێكی سووری وه‌رگرت و خانمێكی بۆ خۆی رازیكرد
(جیف هاردفیڵد) به‌رگریكاری یانه‌ی ئێف سی ئیمینی هۆڵه‌ندی و شونا شكرولای خانمه ناوبژیوان، به‌هۆی كارتێكی سووره‌وه په‌یوه‌ندی سۆزدارییان به‌یه‌كه‌وه به‌ست.
له رۆژی 13ـی ئابی 2021 له خولی پله‌دووی هۆڵه‌ندا (جیف هاردیفیڵد) له خوله‌كی 91 كارتێكی سووری به‌ڕوویدا به‌رز كرایه‌وه و به توڕه‌بوونه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت، له كاتی ڕێڕه‌وی جێهێشتنی یاریگه (شكرولا)ـی خانمه ناوبژیوانی چواره‌می یارییه‌كه هۆكاری وه‌رگرتنی كارته‌سووره‌كه‌ی بۆ یاریزانه‌كه روون ده‌كرده‌وه و هێوری كرده‌وه، ئه‌م گفتووگۆیه‌ی نێوان یاریزانه‌كه و خانمه ناوبژیوانه‌كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی دڵی یه‌كتر بڕفێنن و په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری له نێوان یه‌كتر گرێبده‌ن.
دوای چوار مانگ به‌سه‌ر ئه‌م رووداوی كارته سووره، شوكرولای خانمه ناوبژیوان له هه‌ژماری خۆی له ئینستاگرام په‌یوه‌ندی نێوان خۆی و ئه‌و یاریزانه‌ی به فه‌رمی ئاشكرا كرد و بۆ رۆژی له دایكبوونی گه‌شتی رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیان كردووه.
شكرولا له‌وه‌ته‌ی وه‌رزی 2009 ـ 2010 رێگه‌پێدانی ناوبژیوانی له فیدراسیۆنی تۆپی پێی هۆڵه‌ندا وه‌رگرتووه و به یه‌كێك له نایابترین ناوبژیوانه‌كانی ئه‌و وڵاته داده‌نرێت، له به‌رامبه‌ردا هاردفیڵد كوڕه هاوڕێیه‌كه‌ی له ئه‌كادیمیای فه‌ینۆردی هۆڵه‌ندا ده‌ستی به یاریكردن كردووه و پاشان په‌یوه‌ندی ئێف سی ئێمینی كردووه و پێشتر یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی هۆڵه‌نداش كردووه.