پارتی و یه‌كێتی راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌

"هه‌ردوولا رێككه‌وتن"

لۆگۆی پارتی و یه‌كێتی
لۆگۆی پارتی و یه‌كێتی

K24 – هەولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی، ئاماژه‌ به‌وه‌ كرا، ھەردوولا رێککەوتن پێکەوە بە شاندێکی ھاوبەشی کوردستانی پرۆسەی دانوستاندن لەگەڵ ھێز و لایەنە سياسيه عێراقییەکان بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ دەستپێبکەن.

ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

راگەیاندراو

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، شاندی ھاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە، ھەردوولا رێککەوتن کە پارتی و یەکێتی پێکەوە بە شاندێکی ھاوبەشی کوردستانی پرۆسەی دانوستاندن لەگەڵ ھێز و لایەنە سياسيه عێراقییەکان بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ دەستپێبکەن، بۆ ئەم مەبەستەش وەرەقەیەکی کاری ھاوبەش ئامادەکراوە .