تۆمه‌تبارێكی مه‌ترسیدار ده‌ستگیر كرا
"هه‌ڕه‌شه‌ی له ده‌یان ئافره‌ت كردووه"
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌مڕۆ 5ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022 تۆمه‌تبارێكی مه‌ترسیدار ده‌ستگیر كرا.
مقه‌ده‌م شه‌ماڵ دێواری، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پۆلیسی ناو شاری سۆران توانیان تۆمه‌تبارێك كه له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی زاخۆ داواكراو بوو، ده‌ستگیر بكه‌ن.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران راشیگه‌یاند، تۆمه‌تباره‌كه به‌ناوی (س.ص.ع) به پێی مادده‌ی 2ـی یاسایی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی، ده‌ركه‌وت ناوبراو په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ده‌یان ئافره‌ت دروستكردووه.
ئه‌و گوته‌بێژه ده‌شڵێت: تۆمه‌تباری ده‌ستگیركراو هه‌ڕه‌شه‌ی له ده‌یان ئافره‌ت كردووه و بهكاریانی هێناوه.
مقه‌ده‌م شه‌ماڵ دێواری داوا له هاووڵاتیان و ئافره‌تان به‌تایبه‌ت ده‌كات، هۆشیار و چاوكراوەبن، بەشێوەیەكی تەندرووست پلاتفۆڕمەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتی بەكار بھێنن، لەكاتی بوونی ھەر كێشەیەك ئاگاداری پۆلیس بكەنەوە بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك یارمەتیان بده‌ن .