ده‌نگۆی دیار نه‌مانی بڕێك پاره له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆكانی هه‌ولێر بڵاوبوه‌ته‌وه
به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆكان گومان دورستبووه كه چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك ده‌ستكاری پسوله و پاره‌كانیان كردووه
K24-هه‌ولێر
پاش بڵاوبونه‌وه‌ی ده‌نگۆی دیار نه‌مانی بڕی یه‌ك ملیار دینار له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆكانی هه‌ولێر، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌كه پێكهێنا.
زه‌رده‌شت سه‌رسام، به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌رۆكان له دیدارێكی كوردستان 24 رایگه‌یاند: له رێكه‌وتی 17 ی تشرینی دووه‌می 2021، به فه‌رمانی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه پێكهێنراوه و له ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان كه‌وتنه گومان كه، چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك چه‌ندین ساڵه ده‌ستكاری پسوله و پاره‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان كردووه .
به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆكان گوتیشی، ئێستا ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه له كاره‌كانی پێشوتریان دوورخراونه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر له‌ناو بهرێوهبهریهتیهكهدا ده‌وام ده‌كه‌ن، تا ئه‌نجامی كۆتایی لێكوڵینه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه راده‌گه‌یه‌ندرێ.
سه‌باره‌ت به رێژه‌ی پاره‌كه‌ش كه ده‌گوترێ بڕی 1 ملیار دیناره، رایگه‌یاند ئه‌و زانیاریانه هه‌ر له‌ناو به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی ئێمه وه‌رگیراوه، ئێمه ناڵێن زیاتره، یان كه‌متره، به‌ڵكو چاوه‌رێی ده‌رئه‌نجامی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كه‌ین، چونكه بابه‌ته‌كه پێویستی به وردبوونه‌وه‌ی زیاتره، دواتر هه‌موو ئه‌نجامه‌كان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.