هاوپەیمانێتیەک بە سەرکردایەتی رووسیا هێز دەنێرێتە کازاخستان

بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری وڵاتەکە

خۆپیشاندان لە کازاخستان
خۆپیشاندان لە کازاخستان

K24 - هەولێر:

رووسیا بڕیاری داوە هێزێکی "Collective Security Treaty Organization" (رێکخراوی پەیمانی ئاسایشی کۆمەڵ) بنێرێت بۆ کازاخستان، بۆ گەڕاندنەوەی "سەقامگیری" وڵاتەکە دوای ئەو خۆپیشاندانە توندەی دژی حکومەت ئەنجامدرا کە ئێستاش بەردەوامی هەیە.

ناردنی ئەم هێزە لەسەر داوکاری قاسم توکاییف، سەرۆکی کازاخستان بووە، بۆئەوەی بە یارمەتی هێزەکە سەقامگیری وڵاتەکە بگەڕێننەوە، لە کاتێکدا گرژی و نائارامی سەرانسەری وڵاتی گرتۆتەوە.

رێکخراوی پەیمانی ئاسایشی کۆمەڵ، هاوپەیمانیەتێکی سەربازییە و چەند وڵاتێکی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو لەخۆدەگرێت، لەوانە رووسیا، ئەرمینیا، کازاخستان، قیرغستان، تاجیکستان و ئۆزباکستان.

"Collective Security Treaty Organization" (رێکخراوی پەیمانی ئاسایشی کۆمەڵ)

خۆپیشاندانەکان لە سەرەتادا بەهۆی گرانی سووتەمەنییەوە سەریانهەڵدا، بەڵام فراوان بوون بۆئەوەی داواکارییە سیاسییەکانی دیکە بگرێتەوە.

سەرۆک تۆکایف رایگەیاند، کە ئەو نائارامیە کاری "چەتە تیرۆریستییەکان" بووە کە لە دەرەوەی وڵات مەشقیان پێکراوە.

کەیت مالینسۆن، پسپۆڕی ناوەندی ئاسیا لە سەنتەری توێژینەوەی کاروباری دەرەوە چاتام هاوس لە لەندەن، گوتی: "خۆپیشاندانەکان نیشانەی تووڕەیی قووڵی خەڵکیە لە شکستی حکومەتی کازاخستان بۆ نوێکردنەوەی وڵاتەکەیان و گەیاندنی ئەو چاکسازیانەی کە کار دەکاتە سەر خەڵک لە هەموو ئاستەکاندا".

پاش چوونە ناوەوەی خۆپیشاندەران بۆ ناو یەکێک لە فڕۆکەخانە سەرەکیەکانی کازاخستان، کارمەندەکانی ناچاربوون رابکەن.

سەرچاوە: BBC

H.H

Fly Erbil Advertisment