گووگڵ ماپس بەشداری دەکات لە دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی مافیای ئیتاڵی

20 ساڵە هەڵهاتووە و خۆی شاردۆتەوە

پۆلیسی ئیسپانیا
پۆلیسی ئیسپانیا

K24 - هەولێر:

سەرکردەیەکی مافیای ئیتاڵی دوای 20 ساڵ لە هەڵاتنی، لە رێگەی خزمەتگوزاریەکی گوگڵ ماپسەوە شوێنەکەی دەدۆزرێتەوە و لەلایەن پۆلیسی ئیسپانییەوە دەستگیر دەکرێت.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "روسیا تودەی"، جیواشینو گامینۆ، بکوژ و سەرکردەیەکی مافیای ئیتاڵییە و لە ریزی داواکراوەکانی هێزە ئەمنیەکانە، دوای هەڵهاتنی ناوی خۆی گۆڕیووە لە شارۆچکەیەکی ئیسپانیا نیشتەجێ بووە و بووەتە چێشتلێنەر، هەروەها فرۆشگایەکی سەوزە و میوەی کڕیوە و ژیانی هاوسەری پێکهێناوە.

پۆلیس لە رێگەی خزمەتگوزاری Google Street View کە لە گوگڵ ماپدا بەردەستە، توانیان شوێنەیەکی بدۆزنەوە و دواتر دەستگیری بکەن.

پالێرمۆ فرانچسکۆ لو فۆی، داواکاری گشتی، وردەکارییەکانی پشتڕاست کردەوە و لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گاردیان گوتی: "دوای چەندین لێکۆڵینەوە گەیشتینە ئەوەی لە ئیسپانیایە و پاشان بە یارمەتی گوگڵ ماپس لە بەردەم فرۆشگاکەی خۆی لەگەڵ پیاوێکی دی بینیمان و ناسیمانەوە".

H.H