بەڤیدیۆ.. رزگارکردنی بارهەڵگرێک لە سەختترین رێگای جیهان
دەرهێنانی لەو شوێنە سەختە 3 رۆژی پێچووە
K24 - هەولێر:
ئۆتمبێلێکی بارهەڵگر لە یەکێک لە سەختترین رێگەکانی جیهان لە چین گیر دەخوات و نزیکی کەوتنە خوارەوە دەبێت، رزگارکردنەکەشی هێندە سەخت دەبێت بەجۆرێک تەنها دەرکردنی لەو شوێنە 3 رۆژی پێدەچیت.
بە گوێرەی میدیا چینیەکان، شۆفێری بارهەڵگرەکە ویستویەتی کورتە رێیەک بگرێتە بەر، بەڵام گیری خواردووە و بەشێکی بارهەڵگرەکە لە قەراغی رێگاکە ترازاوە، بەمجۆرە گیری خواردووە و نەیتوانیوە ئۆتۆمبێلەکەی بهێنێتە دەرەوە.
دوای گرتنی رێگەکە بۆ ماوەی 3رۆژ، بە یارمەتی 3 شۆفڵ توانرا دەربهێندرێت و لە رێکەوتی 4ـی کانوونی دووەم/یەنایری 2022 هاتوچۆی رێگەکە ئاسایی بووەوە.
ئەم رووداوە لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێ لە شاری "Changzhi" لە هەرێمی "Shanxi" لە باکووری چین روویداوە.