سەدر: حکومەتی نوێ جێگەی میلیشیاکانی تێدا نابێتەوە
"هیچ دەرفەتێک بۆ گەندەڵی نامێنێت"
K24 – هەولێر
موقتەدا سەرد، رێبەری رەوتی سەدر جەختی لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی کردەوە و رایدەگەیەنێت، هیچ دەرفەتێک بۆ گەندەڵی نامێنێت.
موقتەدا سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند "سوورین لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە و حکومەتی نوێ جێگەی میلیشیاکانی تێدا نابێتەوە، چونکە هەمووان پشتیوانی سوپا و پۆلیس و هێزە ئەمنیەکان دەکەن".
رێبەری رەوتی سەدر، ئاماژەی بەوەشکردووە: "لە حکومەتی نوێکدا هەمووان پارێزگای لە مافەکانی یەکدی دەکەن، هیچ دەرفەتێک بۆ گەندەڵی نامێنێت".