به فه‌رمی بارسێلۆنا گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی راگه‌یاند
فابیۆ فرانكۆ یاریزانی لاوی ئیسپانیا، یانه‌ی فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیای جێهێشت و له رێگه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌كه‌ی و له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا راگه‌یاند كه ده‌یه‌وێت هه‌موو نازناوه‌كان له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بباته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 8 جه‌نیوه‌ری 2022، فابیۆ فرانكۆی یاریزانی باڵی راست و هێرشبه‌ری ته‌مه‌ن 17 ساڵان به‌پێی رێككه‌وتنێك یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیای جێهێشت و په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد.
بارسێلۆنا نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه لاوه‌ی به 100 ملیۆن یۆرۆ دیاری كردووه.
فابیۆ فرانكۆ له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی یانه‌ی بارسێلۆنا گوتی: ئه‌مڕۆ بۆ من رۆژێكی گرینگه، زۆر دڵخۆشم، هاتووم بۆ بارسێلۆنا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو نازناوه‌كان ببه‌مه‌وه.
فرانكۆ گوتیشی: پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به فرانكفۆرت بكه‌م، ماوه‌ی 12 ساڵم له یانه‌ی ڤالێنسیا تێپه‌ڕكردووه و ئه‌مڕۆش من له بارسێلۆنا، هه‌ستێكی زۆر سه‌یر و خۆشم هه‌یه و به‌په‌له‌م بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانم به درێسی بارسێلۆنا ده‌ست به مه‌شق و راهێنانه‌كان بكه‌م.
فابیۆ فرانكۆ له ئه‌كادیمیای یانه‌ی ڤالێنسیا پیگه‌یشتووه، له هاوینی 2021 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرت كرد، دوای ته‌نیا 6 مانگ ریزه‌كانی یانه ئه‌ڵمانیاییه‌كه‌ی جێهێشت و به گرێبه‌ستێك تا 2024 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆنا كرد.