سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ھوداپار دەکات
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی تورکیا و رەوشی لایەنە کوردیەکانی ئەو وڵاتە خرایە باس و گفتوگۆ

K24 - ههولێر:
سەرۆک مەسعود بارزانی، ئهمڕۆ شەممە (8ی کانوونی دووەم/ یهنایهری 2022) لە سەلاحەدین پێشوازی لە شاندێکی پارتی ئازادی ھوداپار بە سەرۆکایەتی زەکەریا یاپیچیئۆغلۆ، سەرۆکی گشتی ھوداپار کرد.
لە دیدارەکەدا شاندی میوان پیرۆزبایی سەرکەوتنی پارتی یان کرد لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له ئۆکتۆبەری رابردوو، ھاوکاتیش ھاوخەمی خۆیان بۆ خانەوادەی شەھیدانی ئەم دوایەی شەڕی داعش و زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی ھەولێر بە سەرۆک بارزانی راگەیاند.
ھەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی تورکیا و رەوشی لایەنە کوردیەکانی ئەو وڵاتە خرایە باس و گفتوگۆ.
پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان ھەردوولا تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوون.
