له یۆرۆی 2016، سویسرا به زه‌حمه‌ت له ئه‌لبانیای برده‌وه
له‌م یارییه رووداوێكی مێژوویی ده‌گمه‌ن روویدا
كه‌مێك پێش ئێستا، هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی سویسرا به سه‌ركه‌وتن پێشوازی له ده‌ستپێكی پاڵه‌وانییه‌تیی یۆرۆی 2016 كرد، كه تێیدا به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌لبانیای برده‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا له خوله‌كی 5ـی یارییه‌كه، له رێگه‌ی فابیان شاری به‌رگریكار به گۆڵێك پێش كه‌وت، دواتر له خوله‌كی 36، لۆریك سانای به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌لبانیا كه به ڕه‌سه‌ن هاوڵاتییه‌كی بۆسنه‌یه به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه، به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا نه‌یتوانی سوود له كه‌می یاریزانانی ئه‌لبانیا وه‌ربگرێت و یارییه‌كه تا كۆتایی به گۆڵێكی بێبه‌رانبه‌ر به سوودی سویسرا كۆتایی هات.
هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا له 12 ساڵی رابردوو 5 جار رووبه‌ڕووی ئه‌لبانیا بۆته‌وه، 4 سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه و یارییه‌كیش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هاتووه.
له‌م یارییه‌دا رووداوێكی مێژوویی روویدا كه پێشتر هه‌رگیز له‌م پاڵه‌وانییه‌تییه رووی نه‌دابوو، ئه‌ویش رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوو برا بوون به ناوه‌كانی (گرانیت شاكا و تۆلانت شاكا) كه هه‌ریه‌كه‌یان به جیا له هه‌ڵبژارده‌كانی سویسرا و ئه‌لبانیا یارییان ده‌كرد.