پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە

"تەنیا لێدوانی گوتەبێژی فەرمیی پارتی تەعبیر لە سیاسەت و هەڵوێستی پارتی دەكات"

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی

K24- هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی له‌باره‌ی هه‌ندێك لێدوان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ ماوه‌كانی رابردوو له‌ هه‌ندێك میدیا و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ و وه‌ك هه‌ڵوێستی فه‌رمیی پارتی لێكدانه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ و دووپاتیكرده‌وه‌، ئه‌و لێدوانانه‌ هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان نین و تەنها لێدوانی گوتەبێژی فەرمیی پارتی گوزارشت له‌ سیاسەت و هەڵوێستی فەرمیی پارتی دەكات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی:   

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لە ماوەی رابردوودا لە راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەندێ لێدوان و بۆچوون بڵاوكراونەتەوە، كە زۆرجار وەك هەڵوێست و رای پارتی دیموكراتی كوردستان لێكدانەوەی بۆ كراوە.

لێرەدا بە گشت لایەك رادەگەیێنین كە هەر جۆرە لێدوان و بۆچوونێكی لابەلا و لەژێر هەر ناو و نیشانێك بێت، پەیوەندی بە سیاسەتی پارتییەوە نییە و، با وەك رای فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان هەژمار نەكرێت.

تەنیا، لێدوانی گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان تەعبیر لە سیاسەت و هەڵوێستی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات.

مه‌سعود بارزانی

11ـی كانوونی دووەمی 2022

H.B

Fly Erbil Advertisment